گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بانکێک سێ مەرجى بۆ پێدانى پێشینەى 20 ملیۆن دینارى دیارى کرد 

2021.06.30 - 21:07
App store icon Play store icon Play store icon
بانکێک سێ مەرجى بۆ پێدانى پێشینەى 20 ملیۆن دینارى دیارى کرد 

ناس کورد-

بانکی ڕەشیدی سەر بە حکومەتی عێراق، مەرجەکانی پێدانی پێشینەی 20 ملیۆن دیناری بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "هەر فەرمانبەرێکی حکومەت و خاوەن کارێکی بچووک دەتوانێت ئەو پێشینەیە وەربگرێت".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

باسم عەبد عەلی یوسف، بەڕێوەبەری گشتی بانکەکە (30ی حوزەیرانی 2021) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق ڕایگەیاند "بۆ بنبڕکردنی حاڵەتەکانی ساختەکاری، بانکەکەمان ڕێکارەکانی پێدانی پێشینەی بە بەراورد بەجاران قورستر کردووە، بەڵام بەردەوامین لەپێدانی پێشینەکان بە توێژە جیاجیاکان".

 

ڕاشیگەیاند "هەر فەرمانبەرێکی حکومەت کە موچەکەی جێگیر کرا بێت و ماسترکاردی کۆمپانیای (نەخیل)ی هەبێت، دەتوانێت لەماوەی سێ ڕۆژدا پێشینەی 10ملیۆن دینار و بە سودی 5%دا لەبانکی ڕەشید وەربگرێت".

  

بەڕێوەبەری بانکەکە ئاماژەی بەوەش کردووە "هەر هاوڵاتییەک پڕۆژەیەکی بچوکی هەبێت دەتوانێت مامەڵە پێشکەش بە بانک بکات بۆ وەرگرتنی پێشینە بەبڕی 20 ملیۆن دینار، مەرجی پێدانی پێشینەکەش بریتییە لەبوونی گرێبەستی کرێی شوێنی کارەکەی لەگەڵ پێناسەی ژووری بازرگانی بەغدا".

 

ئاماژەی بەوەش کرد "ماوەی پێشینەکە پێنج ساڵە و بە سودی 5%دا دەبێت، هاوکات پێشینەش دەدرێت بەخانەنشینان، بەڵام سودەکەی کەمترە لە 4%".