گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وادەیەک بۆ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما ڕاگەیەندرا

2021.06.30 - 20:47
App store icon Play store icon Play store icon
وادەیەک بۆ نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما ڕاگەیەندرا

ناس کورد-

شارەزایەکى کەشناسى پێشبینى ئەوە دەکات لەسەرەتای ھەفتەی ئایندەوە پلەکانی گەرما روو لەنزمبوونەوە بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، شارەزاى کەشناسى (30ى حوزەیرانى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد، سەرەتا تا رۆژی شەممە ٣-٧-٢٠٢١ کاریگەری ئەم شەپۆلە گەرما بە جێگیری بەردەوامی ئەبێت لەسەر ناوچەکە.

 

بەوتەى ئەو کەشناسە، ھەر لە رۆژی شەممەوە کە دەکاتە سەرەتای ھەفتەی ئایندە تا رۆژی ھەینی ٩-٧-٢٠٢١ لە ئەنجامی شۆربوونەوەی کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنک بۆ سەر وڵاتی تورکیا و دەرەنجامی لاوازی کاریگەریەکانی لەسەر کەشی ناوچەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما لەو ماوەیەدا بەرێژەی ٢ پلەی سیلیزی روو لە نزمبوونەوە دەکاتەوە.

 

ئاراس جەبار ورنیکردۆتەوە،  لە رۆژانەی دووشەمە ٥-٧ و سێشەمە ٦-٧ ی ناوەراستی ھەفتەدا کاریگەری ئەو بارستە ھەوایە زیاتر ئەبێت و پلەکانی گەرما بەرێژەی ٤ پلەی سیلیزی نزمتر ئەبێتەوە و لەسەنتەری پارێزگاکان نزمدەبێتەوە بۆ نێوان ٣٩ تا ٤١ پلەی سیلیزی لەناوچەکانی گەرمیان نزمدەبێتەوە بۆ نێوان ٤٢ تا ٤٤ پلەی سیلیزی

 

پێشبینى ئەوەش دەکات کە کاریگەریەکانی ئەم بارستە ھەوایە تا رۆژی ھەینی ئایندە ٧-٩-٢٠٢١ بەردەوامی ئەبێت لە ھەمان رۆژەوە پلەکان گەرما جارێکی دیکە پێشبینى دەکرێت ھاوشێوەی ئەم ماوەیە روو لەبەرزبوونەوە بکاتەوە .