گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دادگا بڕیارێکى کۆمسیۆنى لەبارەى خۆ کاندیدکردنى کوڕەکەى سوڵتان هاشم هەڵوەشاندەوە

2021.06.30 - 19:13
App store icon Play store icon Play store icon
دادگا بڕیارێکى کۆمسیۆنى لەبارەى خۆ کاندیدکردنى کوڕەکەى سوڵتان هاشم هەڵوەشاندەوە

 ناس كورد-

دادگای تێهەڵچونەوەی فیدراڵیی عێراق بڕیارێکی کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەڵوەشاندەوە لەبارەی ڕێگریکردن لەکوڕێکی وەزیری بەرگریی سەردەمی بەعس بۆ خۆ کاندیدکردن لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوو و ڕایگەیاند، خالید سوڵتان هاشم یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەری تایبەت بەبنبڕکردنی بەعس نایگرێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دادگاکە (30ی حوزەیرانی 2021) لەنوسراوێکی فەرمیدا کەئاڕاستەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقی کردووە وێنەیەکی دەست"ناس کورد" کەوتووە ئاماژەی بەوە کردووە "بەبڕیاری دادگا، خالید سوڵتان هاشم، کوڕی وەزیری بەرگریی پێشوو، مافی ئەوەی هەیە بەشداریی لەهەڵبژاردنەکانی داهاتوو بکات، دادگا داواکەی ئەوی پەسەندکردووە لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕيارەی کەگوایە یاسای بنبڕکردنی بەعس دەیگرێتەوە".

 

دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە "خالید سوڵتان هاشم، یاسای  لێپرسینەوە و دادپەروەری نایگرێتەوە، ناوبراو پێشتر ئەندامی هیچ دەزگایەکی داپلۆسێنەر و ئەمنیی ڕژێمی پێشوو نەبووە".

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو "ناوبراو دەتوانێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە نێو کێبڕکێکانى هەڵبژاردنەکانی داهاتوو وەک کاندید لەسەر بازنەی شەشەمی هەڵبژاردنەکانی پارێزگای نەینەوا".