گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

حکومەتی هەرێم لەبارەی کوژرانی چەند کارمەندێکی هەواڵگریی ئیسرائیل لە هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات

2021.06.30 - 18:45
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم لەبارەی کوژرانی چەند کارمەندێکی هەواڵگریی ئیسرائیل لە هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات

 ناس کورد-

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، هەواڵی رۆژنامەی کەیهانی ئێرانی سەبارەت بە کوژرانی چەند چەند کارمەندێکی دەزگایەکی هەواڵگریی ئیسرائیلی لە هەولێر لە هێرشێکی موشەکیدا راست نیە و بێ بنەمایە، دەشڵێت، هیچ بنکە و بارەگایەکی ئیسرائیلی لە کوردستان بوونی نیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان (چوارشەممە 30ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، رۆژی سێشەممە رێککەوتى 29ی حوزەیرانی 2021، رۆژنامەی "کەیهان"ـی ئێرانی، هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە کە گوایە لە هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بارەگایەکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل لە شاری هەولێر، چەند کارمەندێکی ئەو دەزگایە کوژراون.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو جۆرە هەواڵە بێ بنەمایانە رەتدەکەینەوەو رایدەگەیەنینەوە کە ئەو هەواڵە راست نیە و هیچ بنکە و بارەگایەکی ئیسرائیلی لە کوردستان بوونی نیە و ئامانج لە بڵاوکردنەوەى ئەو جۆرە هەواڵانە، دروستکردنی ڕق و ناکۆکییە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان. "

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "داوا لە دەسەڵاتدارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران دەکەین ڕێگە لە بڵاوکردنەوەى ئەو جۆرە چەواشەکارییانە بگرن کە خزمەت بە پەیوەندییەکانی هەردوو لا ناکات."