گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

زانیاریی زیاتر

وێستگەی داهاتووی ڕاهێنەرایەتی زیدان ئاشکرا کرا

2021.06.30 - 18:19
App store icon Play store icon Play store icon
وێستگەی داهاتووی ڕاهێنەرایەتی زیدان ئاشکرا کرا

ناس کورد-

لەدوای کرانە دەرەوە فەڕەنسا لە قۆناغی 16 یۆرۆی 2020، بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان بە ئەگەرێکی زۆر دیشامپی ڕاهێنەر دووردەخرێتەوە و زینەدین زیندان جێگەی دەگرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی بەرنامەی ئیل چێرنجیتۆی ئیسپانی، زێدان زۆر نزیکە لە وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا، ئەوەش دوای ئاستی خراپی فەڕەنسا لە یۆرۆی 2020 لەژێر دەستی دیدێ دیشامپ.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە ئەگەرێکی زۆر بەمنزیکانە دیشامپ لە ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە دووردەکەوێتەوە و ئەوەش ڕێگە بۆ زیدان خۆش دەکات بە خەونەکەی بگات و ببێتە ڕا‌هێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی.

 

لەدوای ڕۆشتنی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید لە کۆتایی وەرزدا، لەئێستادا زیدان ڕاهێنەرایەتی هیچ یانەیەک ناکات و ناویشی بە هیچ یانەیەکەوە نابەسترێتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بوون بە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە مێشکی زیداندایە.