ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە 24 کاتژمێرى رابردوو لە شارەکانى هەرێمى کوردستان، بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە (30ى حوزەیرانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 723 توشبووى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراوە و 549 توشبووش چاکبوونەتەوە و بەگوێرەى راگەیەندراوەکە شارى سلێمانى ژمارەیەکى پێوانەیى لە چاکبوونەوەى کۆرۆنا تۆمار کردووە کە 219 حاڵەتە.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٤٩٠ )
١. پشکنین: ( ٩٤٠٨ پشکنینی نوێ)
٢. تووشبوو: ( ٧٢٣ تووشبووی نوێ)
٣. چاکبوون: ( ٥٤٩ چاکبوون)
٤. مردن: ( ٦ مردن)
ئاماری گشتی:
کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢١١٦٣٨٠ (٧٣٤٢٥٤ هەولێر، ٥١٤٧٥٤ سلێمانی، ٨٥١٣٢٥ دهۆك، ١٦٠٤٧ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٨٥٧١٦ (٥٥٨٩٢ هەولێر، ٦١١٠٩ سلێمانی، ٦٤٩٤١ دهۆك، ٣٧٧٤ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٧٣٦٩٠ ( ٥٣٣٦٠ هەولێر، ٥٥٠٣٦ سلێمانی، ٦١٦٨٧ دهۆك، ٣٦٠٧ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٧٥٤٩ (١٣٢١ هەولێر، ٤٠١٤ سلێمانی، ٢١٩٨ دهۆك، ١٦ هەڵەبجە)
مردن ٤٤٧٧ (١٢١١ هەولێر، ٢٠٥٩ سلێمانی، ١٠٥٦ دهۆك، ١٥١ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣٠ی حوزەیران ٢٠٢١