گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزارەتى بازرگانى: چاوەڕوانى سوپرایز بن لە بایەعى

2021.06.30 - 18:00
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى بازرگانى: چاوەڕوانى سوپرایز بن لە بایەعى

ناس کورد- 

وەزارەتى بازرگانى عێراق وردەکارى نوێى سەبارەت بە بەشە خۆراکى مانگانەى هاووڵاتیان ئاشکرا کرد و جەختی لەوەش کردەوە، هەوڵى ئەوە دەدرێت کە مادەکانى ئەم جارە شوێنگرەوەیەکى باش بن بۆ ئەوانەى پێشوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد حەنون، وتەبێژى وەزارەتى بازرگانى عێراق (30ى حوزەیرانى 2021) بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراقییەى ڕاگەیاند، لە ڕێگەى زیادکردنى مادەى خۆراکى نوێ وەک دۆشاوى تەماتە و فاسۆلیا و نۆک، فۆڕمى خۆراک زیندوو کرایەوە، ئەوەش سەرەڕاى مادەکانى شەکر، ئارد، برنج و زەیت.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، ئەو مادانە بە یەک سەبەتە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت، زیندوکردنەوەى فۆڕمى خۆراک لەکاتێکدایە کە پێشتر و بۆ چەندین ساڵ بەهۆى کەمى مادەکانیەوە و خەرج نەکردنى پارە بۆ کڕینى مادەکان ڕووبەڕووى شکست ببوەوە، بەڵام ئەمجارە لە 7 مادەى خۆراکى پێک دێت.

 

وتەبێژى وەزارەتى بازرگانى دەشڵێت، هاوڵاتیان ماددە خۆراکییەکانى ئەمجارەیان زۆر بەدڵ دەبێت و توشى سەرسوڕمان دەبن، برنجى بەسمەتى هیندى ئەسڵى دابەش دەکرێت، هەروەها فاسۆلیاى ئەرجەنتینى و دۆشاوى تەماتەى تورکى، ئەوەش سەرەڕاى زەیت و شەکرى بەڕازیلى، مادەیەکى تریشى ناوخۆییە و لە کارگەکانى بابل بەرهەم دەهێنرێت.

 

داواش لە هاوڵاتیان دەکات، بڕوا بەو پڕوپاگەندانە نەکەن کە باس لەوە دەکەن مادە خۆراکییەکان گونجاو نین بۆ بەکارهێنان و خۆیان لەکاتى وەرگرتنى دڵنیا ببنەوە لە بڕ و گونجاوى.