گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کەرکوک، لەسەرەى وەرگرتنى بەنزیندا هاووڵاتییەکى کورد درایە بەر دەستڕێژى گولە و گیانى لەدەستدا

2021.06.30 - 17:25
App store icon Play store icon Play store icon
کەرکوک، لەسەرەى وەرگرتنى بەنزیندا هاووڵاتییەکى کورد درایە بەر دەستڕێژى گولە و گیانى لەدەستدا

ناس کورد-

لەسەرەى وەرگرتنى بەنزین لەناو بەنزینخانەیەکى شارى کەرکوک، لەلایەن دوو کەسەوە دەستڕێژى گولە لە هاووڵاتییەکى کورد دەکرێت و گیان لەدەست دەدات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکی تایبەت لە بنکەی پۆلیسی ئازادی (30ى حوزەیرانى 2021) تایبەت بە (ناس کورد)ى ڕاگەیاند "لەنێو بەنزینخانەی ئیسکان و لە کاتی وەگرتنی بەنزین  لە لایەن دوو کەسی نەناسراوە وە تەقە لە هاوڵاتیەک دەکرێت و لەبەر چاوی خێزان و منداڵەکەی پێنج فیشەکی پێوە دەنرێت".

 

وتیشی "ئەو هاوڵاتیە ناوی تەواوی (هێمن محەمەد)ە و پیشەی پێشمەرگەیە، ئەوانەی تەقەیان لێ  کردووە کێشەی کۆمەڵایەتیان لەگەڵی هەبوە و هیچ  پەیوەندی بەسرەی بەنزینەوە نییە".

 

بەوتەى سەرچاوەکە، بە بریندارى ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کرا  و نەشتەرگەری بۆ ئەنجام درا بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا .