گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وتەبێژى گۆڕان نیگەرانییەکانی وەزیری دارایی و بایکۆتکردنى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران پشت راست دەکاتەوە

2021.06.30 - 17:02
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژى گۆڕان نیگەرانییەکانی وەزیری دارایی و بایکۆتکردنى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران پشت راست دەکاتەوە

ناس کورد-

لەبارەی نیگەرانیی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و بایکۆت کردنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان ڕوونکردنەوە دەدات و هۆکاری نیگەرانییەکە ئاشکرادەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی حوزەیرانی 2021، لە بەشێک لە میدیاکان لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە هەواڵی نیگەرانی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی بڵاوکرایەوە و ئەوە ڕاگەیەنرا کە بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی کردووە.

 

لەوبارەیەوە دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان (چوارشەممە 30ی حوزەیرانی 2021) بە میدیای فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، " نیگەرانی وەزیری دارایی و ئابوری لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە پێیوایە لە رێگەی سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمانەوە رێککەوتنی پێشوەختە کراوە و هەوڵدراوە موزایەدەیەکی زۆر بکرێتە سەر تیمی حکومەت و بەتایبەتیش خودی وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە رێگەی ئەویشەوە بە ئامانجگرتنی بزوتنەوەی گۆڕان."

 

بەوتەی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت، "خەڵکی هەرێمی کوردستان باش دەزانێت لێبڕینی مووچە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە و سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆکی حکومەت لێی بەرپرسن.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " نیگەرانییەکانی وەزیری دارایی لەرێگەی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە شێوەیەکی فەرمى گەیەندراوە بە سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت."

 

ئەگەرچی ئەو هەواڵانەی لە میدیاکانەوە بڵاوکرانەوە باسیان لە بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرد لەلایەن وەزیری داراییەوە، بەڵام وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان جگە لە نیگەرانی باسی لە بایکۆتی کۆبوونەوە نەکردووە.