گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشیار عەبدوڵا وەڵامی ڕاگەیاندراوی بزوتنەوەى گۆڕان دەداتەوە

2019.06.19 - 17:00
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشیار عەبدوڵا وەڵامی ڕاگەیاندراوی بزوتنەوەى گۆڕان دەداتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هۆشیار عەبدوڵا ڕایگەیاند، "بزوتنەوەی گۆڕان لە دامەزراندنیەوە دژی ناشەفافیەت و بەهەدەردانی سامانی هەرێمی کوردستان بوە و هەرگیز لە سیاسەتی نەوتی هەرێم کە پڕیەتی لە تاڵان و بڕۆ رازی نەبوە و بەردەوامیش داوای گۆرینی ریشەیی تێداکردوە." . هۆشیار عەبدوڵا لە ڕاگەیەندراوێکدا وەڵامی ڕاگەیەندراوی حزبەکەى دایەوە و دەڵێت، "نەوت؛ سامانێکی سروشتی و موڵکی خەڵکی کوردستانە. دەبێ داهاتەکەشی بۆ خەڵکی کوردستان بێت،هەر داکۆکیەک لە سیاسەتی نەوتی هەرێمی کوردستان بەم شیوازەی ئێستای لە دیدی بەندەدا تاوانێکی نیشیمانیی گەورەیە." .
پێشتر بزوتنەوى گۆڕان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەى کۆنگرەى ڕۆژنامەوانی هۆشیار عەبدوڵا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "هەر رەخنەیەک لەلایەن هەڵسوڕاوانی حیزبی و حکومەت و پەرلەمانەوە بگیرێ بە ناڕەوا بۆ مەرام و بەرژەوەندی کەسێتی، و بۆ خۆنواندن و خۆدەرخستن و بە زمانێکی ناشایستە و ناشارستانی ئاراستەی کەس و لایەن و دەسەڵاتدارانی عێراق و هەرێم بکرێ، گوزارشت لە سیاسەت و بەرنامەی بزووتنەوەی گۆڕان ناکات، بەڵکو رەتیشیدەکاتەوە."
.
لە بەشێکى تری ڕاگەیەندراوەکەیدا، هۆشیار عەبدوڵا دەڵێت، "ئەوانەی دژی ئەجێندای مافیاکانی نەوت دەوەستنەوە خەریکی خۆنواندن و موزایەدە نین بەڵکو ملیان لە چەقۆ دەسون و موجازەفە بە ژیانی خۆیان و ماڵ و منداڵیانەوە دەکەن ئەوەش تەنها لە پێناوی گوتنی راستیەکاندا،چونکە لە ئێستادا و لەم سەردەمە تاریکەی هەرێمدا هیچ شتێک لەوە ئاسانتر نیە بێدەنگ بیت و دەست بەکڵاوەکەتەوە بگری با نەیبات، بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان لەدایکبو بۆ ئەوەی کۆتایی بە بێدەنگی بهێنێت و دەبێ هەرواش بمێنیتەوە."
.
دەشڵێت،"چاوەرێبوین و (بریاریش وابو)! کە گۆڕان بە رونکردنەوەیەک پشتیوانی هەوڵەکانمان بێت نەک بە کۆمەلێک قسەی لاستیکی داکۆکی لە سیاسەتی نەوتی هەرێم بکات و هیچ ئاماژیەک بەو هەمو تاڵانی و تاوانە نەدات کە بە نەوت و داهاتەکەیەوە دژی خەڵکی کوردستان کراو و دەکرێت."