گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچی پارەکە زیاد بووە؟

سەبارەت بە زیادبوونی پارەی کارەبا لە پسوڵەی ئەمجارەدا ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.06.30 - 13:53
App store icon Play store icon Play store icon
سەبارەت بە زیادبوونی پارەی کارەبا لە پسوڵەی ئەمجارەدا ڕوونکردنەوە دەدرێت

 ناس کورد-

وەزارەتی کارەبای هەرێم لەبارەی پسوڵەی کارەبا و زۆربوونی  پارەی کارەبا لەسەر هاووڵاتیان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ماوەی چەند مانگێک پێدانی پسوڵەی کارەبا ڕاگیرابوو، بۆیە پسوڵەی ئەمجارە هی چەند مانگی ڕابردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبا (چوارشەممە 30ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "لە کاتی بەستنی پێوەری زیرەک، لەبەر تێکەڵ نەبوونی داتای پێوەری مێکانیکی و پێوەری زیرەک، پێدانی پسوولەی کارەبا بە هاوبەشانی بۆ ماوەیەک راگیرابوو."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای بەستن و بەکارخستنی پێوەری زیرەک، دوایین داتای پێوەری مێکانیکیی هاوبەشانی کارەبا وەرگیراوە و بڕ و نرخەکەشی لەگەڵ پسولەی نوێی پێوەری زیرەک بە هاوبەشانی کارەبا دراوە."

 

 

لە ڕآگەیەنراوەکدا ئەوەش هاتووە، "پسولەکەشی هی تەواوی مانگەکانی پێشوو بووە، هەربۆیە پسوولەی چەند مانگێک پێکەوە بە هاوبەشانی کارەبا دراوە. لەگەڵ ئەوەشدا هەندێکیان هەر خۆیان زیاتر لە ساڵێکە پارەی کارەبایان نەداوە."

 

زانیاریی زیاتر لەزاری نەهرۆ مام شێخ مەحمود، بەڕێوەبەری فرۆشیاری وزەی (1) لە هەولێر ببیسن: