گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوونكردنەوەیەكی فەرمی لەبارەی زیادبوونی قەرزەكانی سەر هەرێم

2021.06.30 - 12:54
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونكردنەوەیەكی فەرمی لەبارەی زیادبوونی قەرزەكانی سەر هەرێم

ناس كورد-
 ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی زیادبوونی قەرزەكانی حكومەتی هەرێم دەدات و دەڵێت، ئەو قەرزەی زیادی کردووە هی موچە خەرجنەکراوەکانە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم (چوارشەممە 30ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "سوپاسی یە‌ك بە‌یەكە‌تان دە‌كە‌م لە‌پای ھە‌واڵپرسینتان لە‌بارە‌ی تە‌ندرووستی بە‌ندە‌وە‌، لێرە‌وە‌ بە‌ھە‌موولایە‌كتان رادە‌گە‌یە‌نم كە‌ سوپاس بۆ خوا تە‌ندروستیم جێگیرە‌ و لە‌بە‌ر ماندوێتیی نە‌متوانی تا كۆتایی دانیشتنی پە‌رلە‌مان بە‌ردەوام بم."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لە‌بارە‌ی ئە‌و (٣ ملیار و ١٥٩ ملیۆن دۆلار)ەی کە زیاد بووە لەسەر پابەندییە داراییەکانی حکومەتی هەرێم و لە دانیشتنەکەی پەرلەمان خستمە‌ڕوو، بە پێویستم زانی ئەم ڕوونکردنەوەیە بە هەموولایەک بدەم."  

 

"بە‌ڕێز جەنابی سە‌رۆك وەزیران لە‌ ٥-١٠- ٢٠٢٠ لە بەردەم پەرلەمان رایگە‌یاند كە‌ حكومە‌ت ٢٨ ملیار و ٤٧٧ ملیۆن دۆلار پابە‌ندی دارایی لە‌ ئەستۆیە، لە‌پاش ئە‌و بە‌روارە‌وە‌، حکومەت لە ٧-١٠-٢٠٢٠ بڕیاریدا بە ڕاستکردنەوەی مانگەکانی پێدانی مووچە و بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی مووچەی پێنج مانگی مووچەخۆران كە‌‌ بڕە‌كە‌ی‌ (٣ ملیار و ١٥٩ملیۆن دۆلار)ە وەک (مووچەی خەرجنەکراو) خرایە سەر پابە‌ندییە‌ داراییە‌كانی هەرێم نەک بەو بڕە پارەیە قەرز کرابێت (کە هەرێم بە پێی دەستوور هەر دەسەڵاتی وەرگرتنی قەرزی نیە)، ئەمەش وای کرد پابەندیی دارایی حکومەت لە (٢٨ ملیار و٤٧٧ ملیۆن دۆلار)ەوە ببێت بە‌ (٣١ ملیار و ٦٣٦ ملیۆن دۆلار).  " ئامانج ڕەحیم وادەڵێت.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئە‌ركی ئێمە‌ ڕاگە‌یاندنی راستییە‌كانە‌ وەک خۆی بە‌دروستی بە پێی ئەو داتایانەی لە لایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکان پێمان گەیشتووە، و ئە‌وە‌ی كە‌ لە‌پە‌رلە‌مان رامانگە‌یاند وە‌ك ئە‌ركی سە‌رشانمانە بۆ وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران‌، و هەر تەفسیرێکی دیکە کە لە غیابی خۆم بۆ قسەکانمان بکرێت دوورە لە ڕاستیەوە.  "

 

جەختیشیکردووەتەوە، "بۆ زانیاری هەموولایەکیش، ئەو ژمارانە ڕەوانەی دیوانی چاودێری دارایی کراوە و حاڵی حازر لە ژێر ووردبینی وپێداچوونەوەن و لەگەڵ تەواوبوونی پرۆسەی ووردبینی ئەنجامەکەی ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.  "