گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی دۆلار

لیژنەى دارایی قسەى نوێ لەسەر نرخى دۆلار و موچە دەکات

2021.06.30 - 10:12
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى دارایی قسەى نوێ لەسەر نرخى دۆلار و موچە دەکات

ناس كورد-

لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار 22 ترلیۆن دینارى بۆ بودجە زیادکردووە و کورتهێنانى پارەى تایبەت بە موچەشى پڕکردووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاپۆرتێکى ڕۆژنامەى "المدی"ى عێراقى (30 حوزەیرانى 2021٩)، جەمال کۆچەر، ئەندامى لیژنەى دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، لێدوانى هەندێ لەپەرلەمانتاران ورد نییە کە باس لە داڕوخانى ئابورى وڵات دەکەن بەهۆى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلارەوە، چونکە عێراق دەوڵەمەندە و کاتێک نرخى نەوت گەیشتە 20 دۆلاریش دانەڕوخا.

 

وتیشى، "عێراق بوژانەوەى بەخۆوە بینیوە و یەدەگى دراوى بیانى و ئاستى هەناردەى نەوت زیادیانکردووە، لەگەڵ هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى".

 

بەوتەى جەمال کۆچەر، حکومەت لەرێگەى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلارەوە 22 ترلیۆن دینارى دەستکەوتووە، کە نیوەى بۆ پڕکردنەوەى کورتهێنانى موچەیە و ئەوەى دیکەشى دەبێت لەبەرژەوەندى هاوڵاتییان خەرج بکرێت.

 

ئەو پێشیوایە زیانى هاوڵاتییان لە بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار لەسەر سێ ئاستە کە بریتین لە کەمبوونەوەى تواناى کڕین بەڕێژەى 22%، بەرزبوونەوەى نرخ و ناجێگیرى بازاڕ.