گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

تەندروستیی عێراق باس لە دووبارە سەپاندنەوەى قەدەغەی هاتوچۆ دەکات

2021.06.30 - 09:16
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی عێراق باس لە دووبارە سەپاندنەوەى قەدەغەی هاتوچۆ دەکات

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، سەپاندنەوەى قەدەغەی هاتوچۆ پەیوەستە بە توندی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەى ژمارەی توشبوون بە پەتاکە، جەختیش دەکاتەوە کە چاوەڕێی گەیشتنی چەند کاروانێکی تری ڤاکسین دەکەن لە مانگی تەموزدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژی 26ی حوزەیرانی 2021، وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، "شەپۆلێکی پەتایی نوێ ڕووی لە وڵات کردووە کە توند و مەترسیدارترە لە شەپۆلەکانی یەکەم و دووەم کە پێشتر وڵاتی گرتەوە."

 

ڕیاز حەلەفی، بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە میدیای فەرمی عێراقییەی وتووە (30ی حوزەیرانی 2021)، "گەڕاندنەوەى قەدەغەی هاتوچۆ پەیوەندی بە دۆخی پەتاکەوە هەیە، ئەگەر هاتوو ژمارەی توشبوون بە خێرایی زیاد بوو، ئەوە چاو دەخشێنینەوە بە بڕیارەکەدا و دووبارە قەدەغەی هاتوچۆ دەسەپێنینەوە."

 

وتیشی، "عێراق هاوشێوەی چەند وڵاتێکی تری هێشتا لە سەرەتای شەپۆلی سێیەمی پەتای کۆرۆنادایە، تائێستا دیمەنێکی ڕوونی ئەم شەپۆلەمان نییە، ئایا سوکترە یاخود توندترە لە دوو شەپۆلەکەى پێشوو."

 

ڕیاز حەلەفی وتیشی، "هیچ ڕێگایەکی ترمان لە بەردەم نییە بۆ کەمکردنەوەى توشبووان جگە لە گرتنەبەری ڕێگاکانی خۆپارێزی و زیادکردن و خێراکردنی هەڵمەتی کوتان بە ڤاکسین" و ڕوونیکردەوە "ئەوەتا چین و تایلەند بە ڕێکاری توندی خۆپارێزی پەتاکەیان کۆنتڕۆڵکردووە و ئەمریکا و بەریتانیاش لەڕێگەی هەڵمەتی چڕوپڕی کوتانەوە."

 

"گرتنەبەری ڕێکارەکان لێرە شکستی هێنا، بۆیە تاکە هەڵبژاردە لە بەردەممان کوتانی خەڵکە،" ڕیاز حەلەفی وای وت.

 

باسی لەوەشکرد، "ئێستا دەمانەوێت میکانیزمێک بدۆزینەوە کە گەرەنتی بوونی بنکەی کوتان بکات لە هەموو ناوچەکان، مانگی تەموزیش چەند کاروانێکی ڤاکسین دەگاتە عێراق و دەتوانین خەڵکی زیاتری پێ بکوتین."