گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کارەبا لە هەرێم

وەزارەتی کارەبا: کێشەیەک چارەسەر کرا و پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

2021.06.29 - 18:12
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی کارەبا: کێشەیەک چارەسەر کرا و پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

ناس کورد-

وەزارەتی کارەبا حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، 350 بۆ 400 مێگاوات کارەبا بۆ تۆڕی نیشتمانی گەڕێندرایەوە و بارودۆخی بەرهەمهێنانی کارەباش ئاسایی بووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیاندراوێکدا (29ی حوزەیرانی 2021) بڵاویکردووەتەوە، "پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کێشەی پەستانی گازی سروشتی لە وێستگەی خورمەڵە چارەسەر کرا و، بارودۆخی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی بووەوە".

 

جەختی کردووەتەوە کە "350 بۆ 400 مێگاوات کارەبا بۆ تۆڕی نیشتمانی گەڕێندرایەوە."

 

دەشڵێت، بەهۆیەوە "کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاد دەبێ و ئەم هەوڵەی تیمەکانی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان، کاریگەری بەسەر ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبا دەبێت."