گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵبژاردنی پێشوەختە

بەرهەم ساڵح: دوای 24 کاتژمێر ئەنجامى هەڵبژاردن بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڕابگەیەنرێت

2021.06.29 - 17:34
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم ساڵح: دوای 24 کاتژمێر ئەنجامى هەڵبژاردن بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڕابگەیەنرێت

ناس کورد-

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق دەڵێت، ڕاگەیاندنى ئەنجامى هەڵبژاردن دواى 24 کاتژمێر و جیاکردنەوەى دەنگەکان لە ڕێگەى پەخشى ڕاستەوخۆ، گەرەنتین بۆ پاکى هەڵبژاردن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق (29ى حوزەیرانى 2021) بڵاویکردووەتەوە، سەرۆک کۆمار کۆبوونەوەیەکى فراوانى لەگەڵ کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان ئەنجامداوە.

 

ڕوونیشکراوەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕێنماییەکانى سەرۆکایەتى کراوە بۆ مسۆگەرکردنى پاکى هەڵبژاردنەکانى داهاتوو کە بریتین لە ڕاگەیاندنى ئەنجامى هەڵبژاردنى دواى 24 کاتژمێر لە کۆتایى هاتنى دەنگدان.

 

لە بەشێکى ترى ڕێنماییەکاندا هاتووە، هەروەها بەشێکى تر لە گەرەنتى پاکى هەڵبژاردنەکان بریتییە لەوەى جیاکردنەوەى ئەنجامى گشتى دەنگدان لە رێگەى پەخشتى ڕاستەوخۆوە بێت لە ناوەندەکانى جیاکردنەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەختلەوەکراوەتەوە، پێویستە جیاکردنەوەى دەنگەکان ئەلکترۆنى بێت لە سەرجەم وێستگەکانى هەڵبژاردن و نوێنەرى حزبەکان و چاودێران ئامادەبن، دواى بەراوردکردنیش ئەنجام ڕابگەیەندرێت و کۆپییەکى ئەنجامەکان بدرێت بە نوێنەرى حزبى سیاسیەکان و پاڵێوراوان.