گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بخوێنەوە

یۆنان ژمارەیەک کۆچبەر بە ڕووتی و بە زۆر دیپۆرتی تورکیا دەکاتەوە

2021.06.29 - 17:23
App store icon Play store icon Play store icon
یۆنان ژمارەیەک کۆچبەر بە ڕووتی و بە زۆر دیپۆرتی تورکیا دەکاتەوە

ناس کورد-

فيدراسيۆنى پەنابەران بڵاویکردوەوە، لە سنورى یۆنان پۆلیسى ئەو وڵاتە "بەوپەڕى نامرۆڤانە" مامەڵە لەگەڵ ئەو کۆچبەرانە دەکات کە دەپەڕنەوە خاکى وڵاتەکەى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هيوا خدر، بەرپرسی فیدارسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا دەڵێت، لە دوای 28ی شوباتی 2021ەوە، "پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان لەگەڵ پۆلیسی پاسەوانی سنوری وشکانی یۆنان زۆر نامرۆڤانەو دوور لە بنەماو یاساکانی جارنامەی مافی مرۆڤ و ماڤەکانی پەنابەران مامەڵە لەگەڵ ئەو کۆچبەرانە دەکەن کە لە تورکیاوە دەپەڕنەوە خاکی یۆنان."

 

ئاماژەى بەوەشداوە، ئەمڕۆ سێشەممە (29ی حوزەیرانی 2021) پۆلیسی پاسەوانی سنوری تورکیا لە شاری ئەدرنا ڕایگەیاندن کە پۆلیسی یۆنان دوای دەستگیرکردنی 42 کۆچبەری ڕاگەیاند کە لە تورکیاوە پەڕیبوونەوە خاکی یۆنان زۆر نامرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵ کراوە."

 

جەختی لەوەشکردوەتەوە، "بە وتەی کۆچبەرەکان، دوای دەستگیرکردنیان زۆر ئازار و ئەشکەنجەیان داون و هەرچی بەڵگەنامە و پێداویستیەکانیانە لێیان سەندراوە، 12 لەو کۆچبەرانە بەتەواوەتی بە زۆر جل و بەرگەکانیان لەبەر داکەندراوە و بە زۆرەملێ دیپۆرتی سنوری شاری ئەدرنای تورکیایان کردونەتەوە، دواتر لەلایەن بەرپرسانی ئیداری شاری ئەدرنا جلوبەرگ و خۆراک دراوە بە کۆچبەران و ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران کران."

 

فیدراسیۆنى سەراسەری پەنابەرانی عیراقی سەرباری "بەتوندی ئیدانەکردنی ئەم هەڵسوکەوتە نامرۆڤانەیەى حکومەتی یۆنانی داوا لە تەواوی ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی پەنابەران دەکات بەرامبەر بەم کردەوە قیزەوەنەی حکومەتی یۆنانی ڕابوەستن، هەروەها فشار بۆ سەر ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR وە ڕێکخراوی کۆچی نیودەوڵەتی IOM دروست بکەن بۆ ئەوەى بێدەنگ نەبن لەئاست ئەم مامەڵە نامرۆڤانەی پۆلیس و پاسەوانەکانی سنورە وشکانی و دەریایی یۆنان بەرامبەر بە پەنابەران."