گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

باڵیۆزخانەى ئیسرائیل لە وڵاتێکى عەرەبى دەکرێتەوە

2021.06.29 - 15:21
App store icon Play store icon Play store icon
باڵیۆزخانەى ئیسرائیل لە وڵاتێکى عەرەبى دەکرێتەوە

ناس کورد-

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان ئەمڕۆ بەسەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە وڵاتی ئیمارات کە ئەوەش بە یەکەم سەردان دادەنرێت دوای ئەوەی ئەو دوو وڵاتە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان ئاسایی کردووەتەوە، ئاماژە بەوەش کراوە، وەزیری دەرەوە لە سەردانەکەیدا باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لەئەبو زەبی پایتەختی وڵاتی ئیمارات دەکاتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ( 29ی حوزیرانی 2021) ئەمڕۆ( سێشەممە) یائیرلابید، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بەسەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە وڵاتی  ئیمارات و بڕیارە بۆ ماوەی دوو رۆژ بمێنێتەوە و باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە ئەبوزەبی پایتەختی ئەو وڵاتە و کونسوڵگەری گشتی لەدوبەی بکاتەوە".

 

سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بەیەکەم سەردانی فەرمیی دادەنرێت دوای ئەوەی ئیسرائیل و ئیمارات پەیوەندیە دیپلۆماسییەکانیان ئاسایی کردووەتەوە. 

 

ساڵی ڕابردو و بەسەرپەرشتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، جگە لە وڵاتی ئیمارات،چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەبیش پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیلدا ئاسایی کردەوە.