گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

نرخى نەوت دابەزى 

2021.06.29 - 11:18
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى نەوت دابەزى 

ناس كورد-

ماوەی دوو ڕۆژە نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لەدابەزین بەجۆرێک ئەمڕۆ نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 73.97 دۆلار و نەوتی ئەمەریکاش بە 72.77 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی داتاکانی بانکی" گۆڵدەمان ساکس"ی تایبەت بە بازرگانیی نەوت (29ی حوزەیرانی 2021) نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێک نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرێژەی لە 0.35% دابەزیوە بەوەش هەر بەرمیلێک لەو نەوتە بە 73.97  دۆلار فرۆشراوە".

 

ئاماژە بەوەش کراوە "هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکا بەرێژەی 0.30% دابەزیوە بەوەش نرخەکەی گەیشتوەتە 72.77 دۆلار".

 

لەبارەی هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت، بانکی گۆڵدمان ساکس ئاماژەی بەوە کردووە "بڕیاری زیادکردنی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت (ئۆپیک) کاریگەریی هەبووە لەسەر نرخەکەی، پێشبینی دەکرێت لەمانگی ئابەوە تا کۆتایی ئەمساڵ ئابوری جیهان گەشەسەندێکی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت".

 

دابەزینی نرخی نەوت لەکاتێکدایە کە دامەزراوە شکارییەکانی ئەمەریکا، پێشبینی ئەوەیان کردبوو نرخی نەوت لە کۆتایی ئەمساڵ و سەرەتای ساڵی داهاتوودا بگاتە 100 دۆلاری ئەمەریکی.