گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’داهات داشکاندن’’

’’چوار قۆناغ و گرێبەست’’..حکومەتى هەرێم زانیارى نوێ لەسەر فرۆشتنى نەوت ئاشکرادەکات

2021.06.29 - 11:00
App store icon Play store icon Play store icon
’’چوار قۆناغ و گرێبەست’’..حکومەتى هەرێم زانیارى نوێ لەسەر فرۆشتنى نەوت ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

ئومێد سەباح سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم رایگەیاند، نەوت تا دەفرۆشرێت چوار قۆناغ و گرێبەستى جیاواز دەبڕێت و "چاکسازیی" یان تێدا کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو ئەو وتانەى ئومێد سەباح بەرەبەیانى ئەمڕۆ سێشەممە لەکۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستاندا بوو، بۆ تاوتوێکردنى دۆخى نەوت و دارایی کە نزیکەى 18 کاتژمێرى خایاند.

 

ئومێد سەباح باسى لەوەکرد، نەوتى هەرێم بە چوار قۆناغدا دەڕوات لەبەرهەمهێنانەوە بۆ فرۆشتن و ساغکردنەوەى لە بازاڕەکانى جیهان.

 

ئومێد سەباح وتى "یەکەم قۆناغە بەرهەمهێنانە، پاشان گواستنەوە لەناو کوردستان، گواستنەوە لەناو تورکیا، هەناردەکردن".

 

رونیشکردەوە، هەریەکە لەو قۆناغانە بەپێی گرێبەستى جیاوازە، دواى بەرهەمهێنان نەوت دەخرێتە ناو بۆرى کە هى کەرتى تایبەتە و خەرجى هەیە، کە دەگاتە تورکیاش قۆناغێکى تر دەستپێدەکات بە گرێبەستێکى تر، لەجیهانیشەوە کە هەنادە دەکرێت و دەفرۆشرێت بەگرێبەستى دیکەیە.

 

ئومێد سەباح دەڵێت، لەقۆناغى چوارەم چاکسازیی زۆر کراوە، کۆمپانیایەکى کەرتى تایبەت سەرپەرشتى پڕۆسەکەى دەکرد و پارەکەشى دەهاتە بانکێکى ئەهلى و پێنج کۆمپانیاش نەوتەکەیان دەکڕى، ئێستا سەرۆکى حکومەت خۆى یەک ساڵە سەرپەرشتى ئەو پڕۆسەیە دەکات، لەیەکى ئایارەوە تیمێکى حکومى خۆماڵى سەرپەرشتى فرۆشتن دەکەن و پارەکەش راستەوخۆ دەچێتە گەورەترین بانک بۆ حسابی حکومەت.

 

دەشڵێت هەروەها گرێبەستى پێنج کۆمپانیاکە کە نەوتى هەرێم دەکڕن داشکاندنى زۆرى تێدایە، سەرۆکى حکومەت خۆى سەرپەرشتى ئەو پڕۆسەیە دەکات و پێداچوونەوەى جدى بەو پڕۆسەیەدا دەکرێت و دوو گرێبەستیان تەوابوون و ئەوانەى تریش دەکرێت.