گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خالید شوانى ’’شۆکى دانوستانەکان’’ لەگەڵ بەغدا ئاشکرادەکات

2021.06.29 - 10:27
App store icon Play store icon Play store icon
خالید شوانى ’’شۆکى دانوستانەکان’’ لەگەڵ بەغدا ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى دانوستان لەگەڵ بەغدا رایگەیاند، توشى شۆک بوون کاتێک وەزارەتى دارایی عێراق پێی وتوون کە هەرێم قەرزارى بەغدایە، بەڵام دواتر دەرکەوتووە ئەو پرسە بەو شێوەیە نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خالید شوانى بەرەبەیانى ئەمڕۆ سێشەممە لەکۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستاندا کە چونەتەوە بەغدا وەزیرى دارایی عێراق شیکردنەوەیەکى جیاوازى بۆ پشکى هەرێم کردووە، کە پێویستە لەمانگى یەک بۆ چوار سەرەڕاى رادەستکردنى بەهاى 250 هەزار بەرمیل نەوت و قەرزەکانى تى بی ئاى ، هەرێم 150 ملیۆن دۆلار قەرزارە و و دەبێت بیداتە بەغدا.

 

وتیشى "ئەوە شۆک بوو بۆ ئێمە و کەوتینە گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق و دەرکەوت پاساوەکانى ئێمە یاساییە، بەڵام وەزیرى دارایی وتى کە دەترسێت و پێویستى بە پشتیوانى سیاسی و یاسایی هەیە بۆ ئەوەى پارەکە بنێرێت".

 

خالید شوانى باسى لەوەشکرد، ئێستا کە بڕیارى ناردنى پارە لە حکومەتەوە نێردراوە بۆ وەزارەتى دارایی هێشتا دیار نییە کە کەى پارەکە دەنێردرێت.

 

رونیشیکردەوە، دوێنێ لەگەڵ وەزارەتى دارایی قسەیکردووە، بەڵام وەڵامێکى روونیان وەرنەگرتووە کە پارەکە دەنێردرێت یاخود نا.