گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى دارایی: پابەندبوونى تەواوەتى بەغداش کێشەى موچە بەتەواوى چارەسەر ناکات

2021.06.29 - 09:41
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى دارایی: پابەندبوونى تەواوەتى بەغداش کێشەى موچە بەتەواوى چارەسەر ناکات

ناس کورد-

 

وەزیرى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئەگەر بەغدا پابەندیش بێت بەرێککەوتنەکەى لەگەڵ هەرێم هێشتا کێشەى موچە 100% چارەسەر نابێت، چونکە بەغدا تەنها دان بە 682 هەزار موچەخۆرى هەرێمدا دەنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاوات شێخ جەناب بەرەبەیانى ئەمڕۆ سێشەممە لەکۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستاندا وتى "ئەگەر عێراق پابەندبێت بەماددەى 11 ى بودجە و رێککەوتنەکە بەشێکى گرنگى کێشەى ئێمە حەل دەبێت، بەڵام لەسەدا 100 نا".

 

وتیشى "هۆکارەکەى ئەوەیە عێراق تەنها دان بە 682 هەزار موچەخۆرى هەرێمدا دەنێت، ئەرکى حکومەتى هەرێمە 600 هەزار موچەخۆرى دیکە بەخێو بکات".

 

ئاوات شێخ جەناب باسى لەوەشکرد، 58%ى داهاتى نەوت ناچێتە خەزێنەى وەزارەتى دارایی، ئەوەش پەیوەندى بە گرێبەستە نەوتییەکانەوە هەیە.

 

"ئەو موچە زل و زەبەلاحەى بووە بە ملى حکومەتەوە و فەرزە لەسەرى دابینى بکات، لەکابینەى هەشت بۆ ئێمە ماوەتەوە"، ئاوات شێخ جەناب وایوت.

 

لەبارەى چونیان بۆ بەغدا، وەزیرى دارایی وتى "بەحەزى ئێمە بووایە کەسمان بۆ بەغدا نەدەچوین، نەچون بپارێینەوە، بەڵکو بۆ بەرگریکردن لە مافى خەڵکى هەرێم چووین".