گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

هۆشیار عەبدوڵا: مەلەفى نەوت هۆکارى کێشەکانى هەرێمە

گروپێک لە پەرلەمانتارانى کورد داوا دەکەن هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوتەکەى ڕادەستى بەغدا بکات

2019.06.19 - 14:08
App store icon Play store icon Play store icon

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەو پەرلەمانتارانەى کە گروپێکیان لە بەغدا دروستکردووە بۆ بەدواداچوونى دۆسیەى نەوتى هەرێم و کێشەکانى نێوان بەغدا و هەرێم، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لە سلێمانى ڕایانگەیاند، کارى ئەوان بەدواداچوونە و چونیان بۆ دادگاى فیدڕاڵى بۆ سکاڵا نەبووە. . ئەو گروپە داواشدەکەن هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوتەکە، ڕادەستى بەغدا بکات چونکە قازانجى هەرێم لەوەدایە. . ئەحمەد حاجى ڕەشید ڕایگەیاند: "ڕێککەوتنى سیاسی هۆکارى کێشەکانى نێوان بەغدا و هەولێرن، دەستبردن بۆ مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمیش هێڵى سورە لامان". . لاى خۆشیەوە هۆشیار عەبدوڵا ئاماژەى بەوەکرد: "مەلەفى نەوت هۆکارى کێشەیە لە هەرێم، قازانجى هەرێمیش لە ڕادەستکردنى 250 هەزار بەرمیل نەوتەکەیە بە بەغدا". . .