گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بەڕێوەبەرى بەنداوى دوکان دابەزینى ئاستى ئاوى ڕۆژانەى بەنداوەکە ئاشکرا دەکات 

2021.06.29 - 08:41
App store icon Play store icon Play store icon
بەڕێوەبەرى بەنداوى دوکان دابەزینى ئاستى ئاوى ڕۆژانەى بەنداوەکە ئاشکرا دەکات 

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان ڕایگەیاند، ئاوی بەنداوەکە ڕۆژانە سێ سانتیمەتر دادەبەزێت، ڕەتیشکردەوە لەم ماوەیەدا ئێران هیچ بڕە ئاوێکی بەردابێتەوە  و کاریگەری هەبێت لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەکە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆچەر جەمال (28ی حوزەیرانی 2021) لەلێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند "بەهۆی ئەو پلانەی کە پەیڕەومان کردووە توانیومانە بەڕادەیەکی باش پارێزگاری لەئاوی بەنداوەکە بکەین و ڕێگریی بکەین کەزیاتر دابەزێت".

 

وتیشی "ئەو دەنگۆیانەی کە دەڵێن ئێران بڕە ئاوێکی بەرداوەتەوە و کاریگەری کردووەتە سەر ئاستی ئاوی عەمبارکراوی بەنداوەکە، دوورە لەڕاستییەوە، ئێران هەندێ جار بۆ کارپێکردنی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای بەنداوی سەردەشت بڕە ئاوێکی کەم بەردەداتەوە کەهیچ کاریگەرییەکی نابێت لەسەر ئاوی بەنداوی دوکان".

 

بەوتەی بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان، ئاوی بەنداوەکە ڕۆژانە سێ سانتیمەتر دادەبەزێت، لەئێستادا سێ ملیارمەتر سێجا ئاوی عەمبارکراو لەبەنداوەکەدا هەیە، لەکاتێکدا توانای گلدانەوەی حەوت ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە.