گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

پەرلەمانتارێکى پارتى فەرمانبەران بێهیوا دەکات: جارێکى تر بەتەماى موچەى تەواوەتى مەبن

2021.06.28 - 22:55
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

هەڵکەوت لالە ئەنوەر، پەرلەمانتارى فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەت جارێکى تر ناتوانێت موچەى 100% بداتەوە بە فەرمانبەران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەڵکەوت لالە ئەنوەر لە دانیشتنى پەرلەمانى کوردستاندا وتى، هەرچەندە حکومەت ناتوانێت موچەى 100% بداتەوە بەفەرمانبەران، بەڵام پێشنیاز دەکات ڕێژەکە بۆ لە 10% کەم بکرێتەوە.

 

ئەو پەرلەمانتارە هەروەها پێشنیازی کرد، حکومەت بەڕێوەبردنى خاڵە سنورییەکان بداتە کەرتى تایبەت کە بەوتەى بەو شێوەیە داهاتى خاڵە سنورییەکان بۆ 450 بۆ 500 ملیۆن دۆلار زیاد دەبێت.

 

وتیشى، "ئەگەر وانەبوو ئامادەم لێرە ملم بکەن بەپەتدا".