گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خوێندن

’’پلان’’ بۆ ساڵى نوێی خوێندن دادەنرێت

2021.06.28 - 21:31
App store icon Play store icon Play store icon
’’پلان’’ بۆ ساڵى نوێی خوێندن دادەنرێت

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

سەرۆکی سەندیکای مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە پێش دەسپێکی ساڵی خوێندنی داهاتوو، کۆنفرانسێکی پەروەردەی سازبکەن بە مەبەستی دانانی پلان بۆ ساڵى نوێی خوێندن و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی کەرتی پەروەردە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (28ی حوزەیرانی 2021)، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له سەرۆکى یەکێتى مامۆستایانی کوردستان و جێگرەکەی و ئەندامانی سکرتاریەت ‌کرد.

 

عەبدولواحید حاجی، سەرۆکی سەندیکای مامۆستایانی کوردستان (28ی حوزەیرانی 2021) لە لێدوانێکدا بۆ"ناس کورد" ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرسی ئەنجامدانی کۆنفرانسی پەروەردەیان کرد کەبڕیارە پێش دەسپێکی ساڵی خوێندنی داهاتوو بەڕێوە بچێت.

 

وتیشى، "هەموو تواناکانمان دەخەینە گەڕ بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی پەروەردەیی، چونکە لەڕێگەی ئەو کۆنفرانسەوە دەتوانین نەخشەڕێگای تۆکمە بۆ خوێندنی ساڵی داهاتوو، ساڵانی تریش دابنێن".

 

"دەبێت ساڵی داهاتوو لەڕێگەی پلانێکی تۆکمەوە هەوڵی قەربووکردنەوەی ئەوماوە لەدەستچووە بکەیەنەوە کە لەدوی ساڵی ڕابردوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خوێندکاران لێی زەرەرمەندبوون".عەبدولواحید حاجی وای وت.

 

دەشڵێت، "لە کۆنفرانسی پەروەردەیدا بەهاوکاری شارەزایانی بواری پەروەردە و مامۆستیان چارەسەری ڕاست ودروست بۆکێشەکان دەدۆزینەوە بۆ ئەوەی ساڵی داهاتوو کەرتی پەروەردە دوچاری ئەو گرفتانە نەبێتەوە کە لەماوەی ڕابردوودا توشی هاتبووە".