گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نزیکەى 300 ملیۆن دۆلارى حکومەتى هەرێم لە بانکێکى لوبنان گلدراوەتەوە

2021.06.28 - 21:14
App store icon Play store icon Play store icon
نزیکەى 300 ملیۆن دۆلارى حکومەتى هەرێم لە بانکێکى لوبنان گلدراوەتەوە

ناس کورد-

کۆمپانیاى دیلۆیت رایگەیاند، لەکۆتایی چارەکى 2020 بڕى زیاتر لە 294 ملیۆن و 315 هەزار دۆلارى داهاتى فرۆشى نەوتى هەرێم لەبانکێکى لوبنان گلدراوەتەوە و هێشتا نەگەڕێنراوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راپۆرتێکى کۆمپانیاکە کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکرایەوە، بڕی ئەو پارەیەى گلدراوەتەوە لە بانکێکى لوبنان 294 ملیۆن و 315 هەزار و 126 دۆلارە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، تا ئێستا بانکەکانى لوبنان بەردەوامن لەسەپاندنى کۆت و بەند لەسەر جموجۆڵى دراوى بیانى بۆ دەرەوەى وڵات.

me_ga.php?id=4148

حکومەتى هەرێمى کوردستان لە چارەکى کۆتایی ساڵى 2020دا نزیکەى 39 ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردە کردووە کە داهاتەکەى زیاتر لە یەک ملیار و 272 ملیۆن دۆلار بووە، ئەوەش بەپێی نوێترین راپۆرتى کۆمپانیاى دیلۆیت.

 

حکومەتى هەرێمى کوردستان لە چارەکى کۆتایی ساڵى 2020دا نزیکەى 39 ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردە کردووە کە داهاتەکەى زیاتر لە ملیارێک دۆلار بووە، ئەوەش بەپێی نوێترین ڕاپۆرتى کۆمپانیاى دیلۆیت.

 

بەپێی ڕاپۆرتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لە نێوان (یەکی کانونی دووەمی 2020 تا 31ی کانونی یەکەم 2020 )، 38 ملیۆن و 878 هەزار و 835 بەرمیل نەوت بە بۆرى هەناردەکراوە، زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیلیش بۆ پاڵاوتن دراونەتە پاڵاوگەکانى ناوخۆ.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، داهاتى نەوتى هەناردەکراو ملیارێک و 272 ملیۆن و 698 هەزار و 547 دۆلار بووە، پاش لێدەرکردنى خەرجییەکانى پڕۆسەى نەوت 513 ملیۆن و 695 هەزار و 748 دۆلار رادەستى حکومەتى هەرێم کراوە.

me_ga.php?id=4145me_ga.php?id=4146me_ga.php?id=4147