گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2020دا، حکومەتی هەرێم 40%ی داهاتی نەوتی بۆ ماوەتەوە

2021.06.28 - 20:56
App store icon Play store icon Play store icon
لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2020دا، حکومەتی هەرێم 40%ی داهاتی نەوتی بۆ ماوەتەوە

ناس کورد-

حکومەتى هەرێمى کوردستان لە چارەکى کۆتایی ساڵى 2020دا نزیکەى 39 ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردە کردووە کە داهاتەکەى زیاتر لە یەک ملیار و 272 ملیۆن دۆلار بووە و 40%ی بۆ حکومەتی هەرێم ماوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حکومەتى هەرێمى کوردستان لە چارەکى کۆتایی ساڵى 2020دا نزیکەى 39 ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردە کردووە کە داهاتەکەى زیاتر لە ملیارێک دۆلار بووە، ئەوەش بەپێی نوێترین ڕاپۆرتى کۆمپانیاى دیلۆیت.

 

بەپێی ڕاپۆرتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لە نێوان (یەکی کانونی دووەمی 2020 تا 31ی کانونی یەکەم 2020 )، 38 ملیۆن و 878 هەزار و 835 بەرمیل نەوت بە بۆرى هەناردەکراوە، زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیلیش بۆ پاڵاوتن دراونەتە پاڵاوگەکانى ناوخۆ.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، داهاتى نەوتى هەناردەکراو ملیارێک و 272 ملیۆن و 698 هەزار و 547 دۆلار بووە، پاش لێدەرکردنى خەرجییەکانى پڕۆسەى نەوت 513 ملیۆن و 695 هەزار و 748 دۆلار رادەستى حکومەتى هەرێم کراوە، واتە 40%.

me_ga.php?id=4145me_ga.php?id=4146me_ga.php?id=4147