کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ى یه‌ك مانگدا هێزه‌كانى پۆلیس له سنورى پارێزگاى سلێمانی 696 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیكردووه، هاوكات توانراوه تۆمه‌تبارێكیش كه به كوشتنى كه‌سێك تۆمه‌تباره و دادگا كه‌یسه‌كه‌ى داخستوه ده‌ستگیربكرێت.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "له مانگى شوباتدا و له سنورى پارێزگاى سلێمانى، هێزه‌كانى پۆلیس توانیویانه 696 تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تى جیا جیا ده‌ستگیربكه‌ن و ڕوبه‌روى دادگایان بكەن".
وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى وتیشى: "له ساڵی 2013دا هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی "س گ ر" له قه‌زای پێنجوێن به‌فیشه‌ك كوژرا، پەڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كرایه‌وه و له‌كاتی خۆیدا تۆمه‌تباری دۆسیه‌كه نادیار بو، كه‌سوكاره‌كه‌شی گومانیان له‌كه‌س نه‌بو، له ساڵی 2016دا به‌هۆی نادیاریی بكه‌ری تاوانه‌كه، دادوه‌ر بریاری داخستنی په‌راوه‌كه‌یدا، بەڵام بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار له به‌رواری 3ى ئازار، تۆمه‌تبار "ش ص ع" یان بە بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌رەوە دەستگیر کردووە، دوای لێكۆڵینه‌وه دانیناوه به كوشتنی ئه‌و كه‌سەی له پێنجوێن كوژراوه".
بە گوێرای زانیارییەکانی پۆلیسی سلێمانی له دانپێدانانه‌كانیدا تۆمه‌تبارەکە، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه: "كوژراوه‌كه هاورێی بوه و شه‌ش فیشه‌كی پێوه ناوه و له‌شاخێك فڕێی داوه‌ته خواره‌وه،و دواتر له‌شوێنی روداوه‌كه هه‌ڵهاتوه".