ناس کورد-
ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو کارمەندەى ئەمڕۆ کۆتایی بە ژیانی لە مۆڵەتی ئاسایی بووە و لە ئەرکدا نەبووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوایی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، کاتژمێر 10:25 خولەکی ئەمرۆ ئەمڕۆ دووشەممە (28ی حوزەیرانی 2021) "کۆمیسەری پلە شەش (فەرهاد سەلاح مستەفا)
کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیمان لەبازگەی ئاسایشی بان مەقان لە نزیک بازگەکە کۆتای بەژیانی خۆی هێنا."
دەشڵێت، "ڕوداوەکە خۆکوژی بووە و ناوبراو مۆڵەتی ئاسایی بووە و لە ئەرکدا نەبووە، ئەو چەکەشی کە خۆی پێ کوشتوە خاوەنداریەتیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کارمەندەکە و میلاکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوایی سلێمانی نییە".
باسی لەوەشکردووە، "بەفەرمانی بەڕێز دادوەری دادگەیی لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ لە پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە بەردەوامە."
ناوبراو دانیشتوی شاری کەرکوکە و خێزاندارە و موالیدی 1977ـە.