گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی: پەرلەمانتار پارەی بەنزین و هاتوچۆی بۆ خەرج ناكرێت

2021.06.28 - 15:43
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی: پەرلەمانتار پارەی بەنزین و هاتوچۆی بۆ خەرج ناكرێت

ناس کورد-

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان ڕایگەیاند، لیژنە لاوەکییەکانی پەرلەمان، بەفەرمانی سەرۆکی پەرلەمان پارەی بەنزین وخەرجی تریان بۆ خەرج ناکرێت لەکاتی بەدوادچوونیان بۆ کێشە و گرفتەکان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زانا مەلا خالید (28ی حوزەیرانی 2021) لەدانیشتی  ئەمڕۆی پەرلەمان بەڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی وت "لیژنەیەکی لاوەکی سەر بە لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان بەمەبەستی بەدواداچوون چووەتە پارێزگای سلێمانی، بەڵام لەسەردانی دووەمدا پێیان وتراوە دەبێت بگەڕێنەوە بۆ هەولێر، چونکە بەفەرمانی سەرۆکی پەرلەمان پارەی بەنزین و خەرجی دیکەیان بۆخەرج نەکرێت".  

 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی وتیشی "فراکسیۆنی پارتی بێباکە لە هەر گلەیی و گازندەیەکی هاوڵاتیان، چونکە ئەوان بەوپەڕی لەخۆبردنەوە کارەکانیان ئەنجام داوە و بەدوادچوونیان بۆگرفت و کێشەکانی هاوڵاتیان کردووە".

 

وتیشی "بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین ماوەی سێ ساڵە بەهیچ شێوەیەک نە ئۆتۆمبێل نە پارەی بەنزین و خەرجی دیکە بۆ لیژنە لاوەکییەکان خەرج ناکرێت، بەڵکو ئەندامانی پەرلەمان لەسەر ئەرکی خۆیان  بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتی هاوڵاتیان دەکەن".