گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەرلەمانتارێک: پەرلەمان پڕکراوە لە سکیورتی و دەرگایان لەسەر داخستین

2021.06.28 - 15:30
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک: پەرلەمان پڕکراوە لە سکیورتی و دەرگایان لەسەر داخستین

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکى فراکسیۆنى گۆڕان لەپەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، لەدانیشتەکەى ئەمڕۆدا پەرلەمان پڕ کراوە لە کارمەندى سکیورێتی و یەکێکیان چووەتە شوێنى دانیشتنەکەى و مۆبایلەکەیان فڕاندووە، دەشڵێت، لەسەر ئەو کارە سکاڵا تۆمار دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لەناو پەرلەمانى کوردستان، (دووشەممە 28ى حوزەیرانى 2021) د. شیان عەسکەرى، پەرلەمانتارى فراکسیۆنى گۆڕان ڕایگەیاند، " ئەمڕۆ گرژیەکى زۆر لەناو پەرلەماندا ڕوویدا و لەسەر مینبەر پەرلەمانتارێک پەلامارى یەکێکی دیکەی دا و نەمزانى هۆکارەکەى چیە و کارمەندێکى سکیوریتیش هاتە ناو هۆڵى کۆبوونەوەکە   مۆبایلەکەى لەدەستم برد و ڕایکرد." 

 

وتیشى، " هەموو ئەو کارمەندانە کە هاتنە ژوورەوە 4 بۆ 5 کارمەندى سکیوریتى بوون و دەرگایان لەسەر داخستین و ڕێگەیان نەدا مۆبایلەکانمان وەربگرینەوە و ئەو پەرلەمانتارەى هاوڕێشم کە لەسەر فراکسیۆنى یەکگرتووە مۆبایلەکەیان لەدەستى ڕفاند."

 

عەسکەرى ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، کاتى خۆى لەشەقام و لەکاتى خۆپیشاندانەکان مۆبایلیان لەدەستى وەرگرتووە و ئەمڕۆش چوونەتە ناو بەرزترین شوێنی دەسەڵاتەوە کە یاسادانانە و مۆبایلەکەیان لەدەست وەرگرتووە و هەمان شتى لەگەڵدا کراوە و ئەوەش واتاى وایە شەقام و پەرلەمان وەکو یەکى لێهاتووە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، بەئامادەبوونى چەند وەزیرێکى حکومەتى هەرێم دانیشتنى پەرلەمان تایبەت بەپرسى بودجە و موچەى فەرمانبەران بەڕێوەچوو، لەمیانەى گفتوگۆکاندا چەند گرژیەکیش لەنێوان پەرلەمانتاراندا دروستبوو.