گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەو گەنجەی لەبەردەم ماڵی خۆشەویستەکەی خۆی سوتاند گیانی لەدەستدا

2021.06.28 - 11:56
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو گەنجەی لەبەردەم ماڵی خۆشەویستەکەی خۆی سوتاند گیانی لەدەستدا

ناس کورد-

ئەو گەنجەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەبەردەم ماڵی خۆشەویستەکەی لە شاری کەرکوک خۆی سوتاند، گیانی لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەیامنێری ناس کورد لە کەرکوک (دووشەممە 28ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، "ئەو گەنجەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەبەردەم ماڵی خۆشەویستەکەی خۆی سوتاند ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا."

 

پێشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە گەنجێکی تەمەن 19 ساڵان لە شاری کەرکوک لەبەردەم ماڵی خۆشەویستەکەیدا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

 

عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک  بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، " گەنجەکە ناوی (ع. ر) و پێشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە چووەتە بەردەم ماڵی خۆشەویستەکەی و بەنزینی بە خۆیدا کردووە و ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە." 

 

وتیشی، "گەنجەکە پێشتر چەند جارێک چووەتە خوازبێنی ئەو کچە کە خۆشیویستووە و بەڵام پێیان نەداوە، هەربۆیە ئەمڕۆ دوای ئاگادارکردنەوەی خۆشەویستەکەی ئەو کارەی ئەنجامداوە."