گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاش ئاڕاستەکردنى موشەک بۆى ئیکسۆن مۆبیل فەرمانبەرەکانى دەگوازێتەوە

2019.06.19 - 12:17
App store icon Play store icon Play store icon
پاش ئاڕاستەکردنى موشەک بۆى ئیکسۆن مۆبیل فەرمانبەرەکانى دەگوازێتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دوای ئاڕاستە کردنی چەند موشەکێک و کەوتنەخوارەوەیان لە نزیک کۆمپانیاکە، کۆمپانیای نەوتی ئیکسۆن مۆبیلی ئەمریکی لە شاری بەسرە، بڕیاریدا کرێکاره بیانییەکانی لە بارەگای کۆمپانیاکە لەو شارە بگوازێتەوە بۆ شوینێکی دیکە. . ئاژانسی ڕۆیتەرز، بڵاوى کردووەتەوە، کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیلی ئەمریکی لە عێراق بڕیاریدا کرێکارە بیانییەکانی لە بارەگای کۆمپانیاکە لە شاری بەسرە بگوازێتەوە بۆ شوێنکی دیکە، ئەو بڕیارەش دوای ئەو هاتووە کە ئەمرۆ چەند موشەکێکی ئاڕاستەکراوە و لە نزیک شوێنی پشودانی کرێکارەکانی لە ناوچەی "بەرجسییە"  کەوتوەتە خوارەوە و بەهۆیەوە سێ کرێکاری عێراقی برینداربوون. . بەگوێرەی هەواڵەکەی ڕۆیتەرز، بڕیارەکەى کۆمپانیا ئەمریکییەکە، بۆ گواستنەوەى 20 کرێکاری بیانییە بۆ ئەوەى بەپارێزراوى بمێننەوە. . هاوکات بەرپرسە عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە: "هێرشەکەی ئەمڕۆ بۆ سەر کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل، کاریگەری نەکردووەتە سەر هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەکانی باشوری عێراق، تا ئێستاش چەند کۆمپانیاییەکی بیانی وەک ڕۆیاڵ، داچ، شێڵ و ئینی ئیتالی، بەردەوامن لە کارەکانیان لە هەمان ناوچەدا. . ئەمە جارى یەکەمى نییە کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل کرێکارەکانی لە باشوری عێراق بگوازێتەوە بۆ شوێنێکی دیکە، لە مانگی ئایاری ڕابردوودا لە ئەنجامی ناسەقامگیری ئەمنی لە ناوچەی قوڕنەی سەر بە پارێزگای بەسرە ئەو کۆمپانیایە کریکارەکانی گواستەوە بۆ شوێنێکى دیکە. . .