گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باس لە لێبڕینى موچە دەکرێت

بەرنامەى کارى دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستان راگەیەندرا

2021.06.28 - 09:39
App store icon Play store icon Play store icon
بەرنامەى کارى دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستان راگەیەندرا

ناس کورد-

سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بەرنامەى کارى دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانى ئاشکرا کرد و لە بەشێک لە کارنامەکەدا بانگهێشتى وەزیرى سەرچاوە سروشتییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان (28ى حوزەیرانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە لە دانیشتنەکەدا خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک دەکرێت و هەروەها  دانیشتنەکە بە درێژكردنەوەی ویلایەتی (سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان) بۆ ماوەی (4) ساڵ، دەست پێ دەکات.

 

لەبەشێکى ترى کارنامەکەدا ئاماژە بە خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی (چۆنیەتیی پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەو هۆکارەکانی جێبەجێنەبوونی یاسای چاکسازی و یاسای بودجەی عێراق و کەموکوڕیی خاڵە سنوورییەکان و داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆ) بەئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیدار لەحكومەتی هەرێمی كوردستان، کراوە.

 

گولیزار ڕەشید، جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان (یەکشەممە 27ی حوزەیرانی 2021) رایگەیاند "کاتژمێر 11:00ی سبەینێ دووشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە پرسی داهاتەکانی هەرێم و لێبڕینی موچە دەبێت".

 

وتیشی، "لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە وەزیری دارایی، وەزیری سامانە سروشتییەکان، وەزیری سامانە سروشتییەکان و چەند بەرپرسێکی دیکەی حکومەت بەشداردەبن و وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران دەدەنەوە و ڕوونکردنەوە لەوبارەیەوە دەدەن." 

 

کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کوردستان لەدوای یاداشتی ژمارەیەک لە پەرلەمنتاران هات بۆ دانیشتنی پەرلەمان لەسەر ئەو پرسە و سەرۆکی پەرلەمانیش ڕایگەیاند، تاوەکو لەسەر لێبڕینی موچە کۆنەبنەوە هیچ کۆبوونەوەیەکی دیکەی پەرلەمان بەڕێوەناچێت.