گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەکەکە کوژرانى فەرماندەیەکى راگەیاند

2021.06.27 - 23:38
App store icon Play store icon Play store icon
پەکەکە کوژرانى فەرماندەیەکى راگەیاند

ناس کورد-

 

هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) باڵى سەربازى پەکەکە رایگەیاند، لەم مانگەدا فەرماندەیەکى گەریلا بەهۆى بۆردومانێکى تورکیاوە کوژراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى هەپەگە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، "رۆژى ١٤ی حوزەیران لە هەرێمی خەرزان، فەرماندە سەمەد ئیچیەر (زەردەشت ناڤدار) شەهید بووە".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە،  "فەرماندە زەردەشت لە زانکۆ بە بزوتنەوەی ئاپۆیی ئاشنا بووە، لە ساڵی ٢٠١١ لە ئامەد بەشداری لە ریزەکانی گەریلای ئازادی کوردستادا کردووە، ساڵی ٢٠١٤دا کاتێک داعش و تورکیا هێرشیان کردووەتە سەر کۆبانێ، بەرەو کۆبانێ بەڕێکەوتووە".

 

"هاوڕێ زەردەشت لە ئەکادیمی سەربازی پەروەردەیی بینیوە و لە خەباتی بریارگەی ناوەندی هەپەگەدا ئەرکی گرنگی راپەڕاندووە. دوای ئەوەی پەروەردەی قوڵی پەکەکە دەبینێت، لە هەرێمی گەڤەر دەبێتە ئەندامی فەرماندەیی هەرێمەکە"، بەپێی راگەیەنراوەکە.