گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سزاى لە سێدارەدان بۆ 9  بەشداربووى کوشتارگەى سپایکەر دەرکرا

2021.06.27 - 23:33
App store icon Play store icon Play store icon
سزاى لە سێدارەدان بۆ 9  بەشداربووى کوشتارگەى سپایکەر دەرکرا

ناس کورد-

دادگاى عێراقى سزاى لەسێدارەدانى بۆ 9 کەس دەرکرد، کە بەشداریکردنیان لە تاوانى کوشتارگەى سپایکەر سەلمێنرابوو، کە ساڵى 2014 ڕوویدا و تێیدا چەکدارانى داعش نزیکەى 2000 خوێندکارى کۆلێژى سەربازییان کوشت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەنجومەنى باڵاى دادوەریى عێراق (27ى حوزەیرانى 2021) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، دادگاى تاوانەکانى ناوەندى سزاى لە سێدارەدانى بۆ 9 کەس دەرکردووە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، ئەو 9 کەسە تێوەگلانیان لە کوشتارگەکەى ساڵى 2014ى سپایکەر لە پارێزگاى سەڵاحەدین سەلمێنراوە، دانیان بەوەدا ناوە کە لە تاوانەکەدا بەشداربوون کە تێیدا نزیکەى 2000 خوێندکارى کۆلێژى سەربازییان کوشت، کاتێک ڕێکخراوى داعش بەشێکى خاکى عێراقى داگیر کرد.

 

هەر لەبەیاننامەکەدا هاتووە، دادگا بەڵگەى پێویستى بۆ تاوانبارکردنى تۆمەتبارەکان لەبەردەستدا بووە.

 

پێشتریش مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە ساڵیادى کارەساتەکەدا ئاماژەى بەوەدابوو، شوێنى کوشتارگەى سپایکەر دەکەن بە مۆزەخانەى یادەوەریى.