گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

درێژترین ماوەى توشبوون بە کۆرۆنا چەندە؟

2021.06.27 - 23:15
App store icon Play store icon Play store icon
درێژترین ماوەى توشبوون بە کۆرۆنا چەندە؟

ناس كورد-

بەپێى ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان، درێژترین ماوەى توشبوون بە پەتاى کۆرۆنا لەلایەن پیاوێکەوە لە بەریتانیا تۆمار کراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆڕى فۆکس نیوزى ئەمریکى (27ى حوزەیرانى 2021) بڵاویکردووەتەوە، دێڤ سمیس لە ناوچەى بریستۆڵى ئینگلتەرا کە تەمەنى 72 ساڵە، ماوەى 300 ڕۆژ بەدەست پەتاى کۆرۆناوە ناڵاندوویەتى، ئەوەش بەهۆى ئەوەى کێشەى لاوازى بەرگرى هەیە و پێشتریش توشبووى شێرپەنجە بووە.

 

بەپێى ڕاپۆرتەکە، سمیس تووشى جۆرێکى دەگمەنى "کۆرۆناى ماوە درێژ" بووە و 10 مانگ بەردەوام بووە، ئەوەش درێژترین ماوەیە کە تێیدا کۆرۆنا لە جەستەى کەسێکدا چالاک بێت تائێستا، لەو ماوەیەشدا 42 پشکنینى بۆ کراوە و 7 جار پێویستى بە نەخۆشخانە بووە.

 

بەپێى ڕاپۆرتە پزیشکییەکان، چارەسەرى ڕمدیسیفیر هیچ کاریگەییەکى لەسەر سمیس نەکردووە، لە ڕۆژى 265ى توشبوونەکەیدا بە ڕێگەى دژە تەنەکانەوە چارەسەر کراوە و دواتر بارودۆخى باش بووە و چاکبووەتەوە، دواى 45 ڕۆژ لە چارەسەر چیتر کۆرۆنا لە پشکنینەکانیدا دەرنەکەوتووە.

 

لاى خۆیەوە سمیس ئاشکرایکردووە، هاوسەرەکەى 5 جار ئامادەکارى بۆ ناشتنى کردووە، لە یەکێک لەو جارانەیدا کە براوەتە نەخۆشخانە ماوەى دوو بۆ سێ مانگ لەسەر جێگە بووە، ژنەکەى شۆردوویەتى و  ڕیشى بۆ چاککردووە، هەروەها کۆرۆنا زیانى زۆرى لە سییەکانى داوە و تووشى تەنگەنەفەسى بووە.