کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح لە ئەنجامى وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلێکى بارهەڵگر لە ڕێگاى سلێمانى-کۆیە، شەش ئۆتۆمبێل سوتاون، بە وتەى پۆلیسى کۆیە، زیانى گیانى نەبووە. . لە ڕاگەیەندراوێکى هاتووۆچى کۆیەدا هاتووە، کە کاتژمێر چوار و نیوى بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە ئەنجامى پێکدادانى تانکەرێکى نەوت و بارهەڵگرێکى ئۆتۆمبێل، تانکەرەکە گڕ دەگرێت و لە ئەنجامدا بەشێک لە ئۆتۆمبێلەکانى سەر بارهەڵگرەکە دەسوتێن کە ژمارەیان پێنج ئۆتۆمبێلە، تانکەرەکەش بە تەواوى سوتاوە. . عەلى عەبدوڵا بەڕێوەبەرى پۆلیسی کۆیە لە لێدوانێکیدا بە ناس کوردى ڕاگەیاند: "ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە ئێرانى بووە و تایبەت بە گواستنەوەى ئۆتۆمبێل بووە، لە ڕێگاى سلێمانى-کۆیە ڕوداوەکە ڕویداوە". . بەڕێوەبەرى پۆلیسی کۆیە ئاماژەى بەوەشکرد، تیمەکانی فریاکەوتن توانیویانە لە کاتێکی گونجاودا بگەنە شوێنی ڕوداوەکە و کۆنتڕۆڵی ئاگرە بکەنو ئۆتۆمبێلەکانی دیکەی سەر بارهەڵگرەکە لە سوتان ڕزگاربکەن. . بە وتەى پۆلیس، ڕوداوەکە تەنها زیانى مادى بەدواوە بووە و هیچ زیانێکى گیانى نەبووە. . .