گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەشیمانە لە وەرگرتنى پۆستى پارێزگار؟

هەڤاڵ ئەبوبەکر باسى شەڕە تەقەکەى سەرچنار و دەسەڵاتەکانى دەکات

2021.06.27 - 22:54
App store icon Play store icon Play store icon
هەڤاڵ ئەبوبەکر باسى شەڕە تەقەکەى سەرچنار و دەسەڵاتەکانى دەکات

ناس کورد-

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى رایگەیاند، رووداوى شەڕە تەقەکەى سەرچنار رێڕەوى یاسایی خۆى گرتووە، بەڵام ئەو رووداوە لەدەرەوى دەسەڵاتەکانى ئەوانە، چونکە پەیوەندى بەئاسایش و پێشمەرگەوە هەیە کە دادگاى تایبەت بەخۆیان هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو قسانەى هەڤاڵ ئەبوبەکر ئەمڕۆ یەکشەممە لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا هات لەگەڵ میدیاى گۆڕان، لە وەڵامى پرسیارى تایبەت بە رووداوە ئەمنییەکانى سلێمانى بەتایبەتى رووداوەکانى تەقەکردن لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە کە دوایین رووداویان لە هەفتەى رابردوودا بوو لە گەڕەکى سەرچنار.

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر کە سەرۆکى لیژنەى ئەمنى سلێمانییە پێیوایە رووداوە ئەمنییەکانى سلێمانى نەرێکخراون، نە شوێنیان لەپشتەوەیە، نەپلانیان بۆ دانراوە، "ئەمانە حاڵەتى زۆر زۆر دەگمەنن، تائێستاش بەپێی راپۆرتەکانى هەردوو وەزارەتى ناوخۆى عێراق و هەرێم سلێمانى پارێزراوترین ناوچەى ئەمنییە لەهەموو عێراق".

 

هەروەها لە وەڵامى پرسیارێکدا لەبارەى ئەوەى چاوەکان روویان لەئەوە بەو پێیەى سەرۆکى لیژنەى ئەمنى سلێمانییە، هەڤاڵ ئەبوبەکر وتى "ئێمە دەمانەوێت چەک تەنها لەدەستى دەوڵەتدا بێت، من پارێزگارم چەکم پێنییە، پاسەوانم نییە، ئەوەى کە خەڵک هەموو جار ئەم جوملەیە دەڵێتەوە بۆ خۆ لادانە لەبەرپرسیارێتى".

 

رونیشیکردەوە "ئێمە لەدۆسیەکانى هەڵبژاردن، زیادەڕەوى، ئامار، چالاکى مەدەنى سەرۆکى لیژنەى ئەمنین، بەڵام پرسەکانى پەیوەست بە ئاسایش و پێشمەرگە لەدەسەڵاتى ئێمەدا نیە، ئەوان بەیاسا سەر بەسەرۆکایەتى هەرێم و لایەنى دادوەرى خۆیان هەیە، خەڵک دەبێت لە چوارچێوەى دەسەڵاتەکانماندا داوامان لێبکات".

 

لەبارەى رووداوى شەڕە تەقەکەى سەرچنار، پارێزگارى سلێمانى باسى لەوەکرد، ئەو دۆسیەیە چووەتە سەر رەوتى یاسایی خۆى، ئەوان دادگاى ئاسایشى تایبەت بە خۆیان هەیە کە بەشێک نییە لە ئیدارە خۆجیییەکان و یاسا رێگەى نەداوە دەستوەردان لە کاروبارى پێشمەرگە و دادگا و زانکۆدا بکەن.

 

لەوەڵامى پرسیارێکى تردا لەبارەى ئەوەى پەشیمان نییە لەوەى پۆستى پارێزگارى وەرگرتووە، هەڤاڵ ئەبوبەکر وتى "نەخێر زۆر زۆر شانازى دەکەم، توانیمان خەون و خواست و روئیاکان بەتایبەتى ئەوەى نەوشیروان مستەفا هەیبوو کە لەساڵى 1991 بۆ مامۆستا مەلا عوسمانى باسدەکات جێبەجێ بکەین".