گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لەبارەى رێککەوتنە ئەتۆمییەکە ڕەخنە لە هەوڵى دیپلۆماتکارانى ئێران دەگیرێت 

2021.06.27 - 21:12
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەى رێککەوتنە ئەتۆمییەکە ڕەخنە لە هەوڵى دیپلۆماتکارانى ئێران دەگیرێت 

ناس کورد- 

ئەندامێکى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لەپەرلەمانى ئێران ڕایگەیاند، ئەوەى دیپلۆماتکارانى ئێرانى لەبارەى دانوستانەکانى نێوان ئێران و وڵاتانى ڕۆژئاوا و ئەمەریکا بۆ کاراکردنەوەى ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکە پێشکەشیان کردووە مایەى ڕەزامەندى نییە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەحمود عەباس زادە مشکینى، وتەبێژى لیژنەکە (27ى حوزەیرانى 2021) ڕایگەیاند، ڕاپۆرتەکەى عەباس عێراقچى دیپلۆماتکارى ئێرانى لەبارەى بەڕێوەچوونى دانوستانەکانى ئەتۆمییەوە مایەى ڕەزامەندى نییە چونکە ڕەچاوى یاساکانى پەرلەمان و ڕاسپاردەکانى ڕابەرى باڵاى نەکردووە بۆ هەڵگرتنى هەموو سزاکان و بەدیهێنانى ئەو دەستکەوتانە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەمەریکا هەوڵى پاراستنى بەشێک لەسزاکان و هەروەها دانانى پلان بۆ ئایندە دەدات میکانیزمێک بدۆزێتەوە و لەدژى ئێران لەڕێککەوتنى ئەتۆمیدا بەکارى بهێنێت و بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانى ئێرانیش ئەوە دەخوازێت گەرەنتى لەئەمەریکا پێش گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنەکە وەربگیرێت.

 

مشکینى باسى لەوەش کرد، نکۆڵى کردنى لایەنى ڕۆژئاوایى لەدانوستانەکاندا بەتایبەتى ئەمەریکا بەنەدانى هیچ گەرەنتیەک بۆ پابەندبوون بەڕێککەوتنەکە مایەى گومانە.

 

مانگى نیسانى ڕابردو لەڤییەننا چەند کۆبونەوەیەکى نێوان ئێران و وڵاتانى ڕۆژئاوا و ئەمەریکا بۆ کاراکردنى ڕێککەوتنى ئەتۆمى دەستى پێ کرد بەڵام هێشتا پرسى سەرەکى نێوان پێش کارا کردنەوەى ڕێککەوتنەکە چارە نەکراوە.