گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تونێلێکى بەفر لەچۆمان داڕوخا و کرێکارێک گیانى لەدەستدا

2021.06.27 - 20:17
App store icon Play store icon Play store icon
تونێلێکى بەفر لەچۆمان داڕوخا و کرێکارێک گیانى لەدەستدا

ناس کورد-

 

کرێکارێک ئێوارەی ئەمڕۆ لە هاوینەهەواری پڕژەی سنووری قەزای چۆمان، بەهۆی ڕووخانی تونێلێکى بەفر گیانی لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کرێکارەکە ناوی (رەشید حەسەن حەمەد) تەمەنی 33 ساڵەو خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە و لە هەولێر دادەنیشێت، ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ چەند کرێکارێکى دیکە لە گوندێکی نزیک هاوینەهەواری پڕژە، کاریان کردووە و بۆ پشوودان چوونەتە نزیک تونێلە بەفرینەکانی ناوچە، بەڵام بەهۆی داڕمانی تونێلێکى بەفر گیانى لەدەستداوە، ئەوەش بەوتەى ئەحمەد نەجات، بەرپرسی بنکەی بەرگری شارستانی چۆمان.

 

 ئەحمەد نەجات بۆ تەلەفزیۆنى فەرمى پارتى باسى لەوەکردووە، هاوڕێکانی ئەو کرێکارە لە داڕمانی بەفرەکە خۆیان رزگارکردووە، دواتر ئەو کرێکارەى برینداربووە لەلایەن ئەو کەسانەی لەگەڵیدابوون گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی چۆمان، بەڵام لە ڕێگا گیانی لەدەستداوە.