ناس کورد-
کەناڵى فەرمى کۆریاى باکوور بۆ یەکەمجار لەڕاپۆرتێکیدا باس لە تەندروستى کیم جۆنگ ئۆنى سەرۆکى وڵاتەکە دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵى فەرمى کۆریاى باکوور چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ هاوڵاتیان ئەنجامداوە کەتێیدا نیگەرانى خۆیان لە دەرکەوتنى کیم جۆن ئۆنگى سەرۆکى وڵاتەکەیان نیشان دەدەن بەهۆى ئەوەى لەدواهەمین کۆبونەوەى گشتى حزبەکەیدا دەرکەوتووە لاواز بووە.
هاوڵاتیەک بەکەناڵى فەرمى وڵاتەکەى وتووە "دەرکەوتنى کیم بەو شێوەیە کە لاوازبووە دڵ تێکدەشکێنێت و هەموو هاوڵاتیانیش دەڵێن دواى ئەوەى بەو شێوەیە بینوویانە بۆى گریاون".
کەناڵەکە لەڕاپۆرتەکەیدا هیچ ڕوونکردنەوەیەکى لەسەر دابەزینى کێشى سەرۆکى وڵاتەکەیان ئاشکرا نەکردووە.
بەپێى میدیاکان دەرکەوتنى بەو شێوەیەى کیم لەکەناڵى فەرمى وڵاتەکەیەوە ڕاڤەى جیاوازى بۆ دەکرێت و پێشتریش باس لەوە کرا کە کیم توانیوویەتى 10 بۆ 20 کیلۆگرام لەکێشى خۆى دابەزێنێت کە 140 کیلۆ بووە، دابەزینى کێشى بەجۆرێک لێکدراوەتەوە کە بەدەست نەخۆشیەکەوە دەناڵێنێت یاخود هەوڵى تەندروستیەکى باش بدات.