گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بەیاننامەى کۆتایى سێیەمین لوتکەی سێقۆڵی سەرکردەکانى عێراق، ئەردەن و میسر

2021.06.27 - 19:17
App store icon Play store icon Play store icon
بەیاننامەى کۆتایى سێیەمین لوتکەی سێقۆڵی سەرکردەکانى عێراق، ئەردەن و میسر

ناس كورد-

لە بەیاننامەى کۆتایى سێیەمین لوتکەی سێقۆڵی سەرکردەکانى "عێراق، ئەردەن میسر" لە بەغدای پایتەختی عێراقدا جەخت لە، گرنگى هاریکارى ئەمنى و پەیوەستکردنى کارەبا و جێبەجێکردنى پرۆژەى شارى ئابوریى نێوان عێراق ئەردەن کراوەتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دواى کۆتایى هاتنى سێیەمین لوتکەی سێقۆڵی سەرکردەکانى "عێراق، ئەردەن و میسر" لە شارى بەغدا (27ى حوزەیرانى 2021)، لە بەشێکى بەیاننامەى کۆتایى ئاماژە بەوە دراوە، لە کۆبوونەوەکاندا جەخت لە هاریکارى ئەمنى و هەواڵگرى لەنێوان هەر سێ وڵاتدا کراوەتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەى تیرۆرى ڕێکخراو و مادە هۆشبەرەکان.

 

ئەوەش هاتووە، سەرەڕاى ئەوەش جەخت لە گرنگى ئاڵوگۆڕکردنى شارەزایی لە بوارەکانى بەڵگەى تاوانەکان و بەرەنگاربوونەوەى تاوانى ئەلکترۆنى و دزەکردن، هەروەها بەرەنگاربوونەوەى ئەوانەى پارە و چەک و شوێن و ڕووماڵى ڕاگەیاندن بۆ تیرۆر دابین دەکەن کراوەتەوە، هەروەها جەختیش کراوەتەوە لە گرنگى بەردەوامبوونى شەڕى گشتگیرى دژە تیرۆر.

 

لە خاڵێکى ترى بەیاننامەکەدا هاتووە، پێویستە ڕێوشوێنى پێویست بگیررێتە بەر بۆ جێبەجێکردنى شارى ئابوریى "عێراقى - ئەردەنى" هاوبەش و تەواوکردنى پێویستییەکان و گرنگى لە پێشینە بدرێت بە کۆمپانیاکانى هەر سێ وڵات بۆ بەشداریکردن لە بنیادناندا.

 

باس لەوەشکراوە، سەرکردەکانى هەر سێ وڵات بە گرنگیان زانیوە پرۆسەى پەیوەستکردنى کارەبایى و ئاڵوگۆڕکردنى وزەى کارەبا لەنێوان هەرسێ وڵاتدا گرنگى پێ بدرێت، هەروەها تۆڕى غاز لەنێوان عێراق و میسر لە ڕێگەى ئەردەنەوە ببەسترێت، هەروەها دەروازەى هەناردەکردنى نەوتى عێراق لە ڕێگەى ئەردەن و میسرەوە بکرێتەوە، ئەوەش لە ڕێگەى تەواوکردنى هێڵى غازى عەرەبى و دروستکردنى هێڵى نەوتى خاوى "بەسرە - عەقەبە".

 

هەر لە بەیاننامەکەدا، جەخت لە گرنگى هاریکارى لە سەرجەم بوارەکانى تایبەت بە وزەى کارەبا و وزە نوێبووەوەکان و پرۆکیمیاویەکان و بنیادنانى تواناکان و شارەزاییەکان کراوەتەوە، هەروەها کارکردن بۆ ئامادەکردنى کەشێکى وەبەرهێنانى گونجاو و پشتگیرى کردنى کۆمپانیاکانى کەرتى تایبت بۆ جێبەجێکردنى پرۆژەکانى هەرسێ وڵات بە گرنگ زانراوە.