کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- عەمار میرداڤی ئەم ساڵ ڕوداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لەسنوری پارێزگای دهۆک زیادیانکردووە، تەنها لە یەک هەفتەدا 371 ڕوداوى ئاگرکەوتنەوە لەو سنورە ڕویانداوە. . بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژى بەرگری شارستانی دهۆک تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: ""تەنیا لەماوەی هەفتەیەکدا 371 ڕوداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنوری پارێزگای دهۆک ڕویانداوە، کە زیاتر لە 250 دۆنم زەوی چێندراو بەگەنم و جۆى جوتیاران سوتاون". . وتەبێژەکەى بەرگرى شارستانى دۆهک ئەوەشى خستەڕوو، بە گشتی ڕوداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە پێنج مانگی ڕابردوودا گەیشتوونەتە زیاتر لە 600 ڕوداو لە سنورى پارێزگاى دهۆک. . سەبارەت بەڕووداوەکانى خنکان لە پارێزگاکە، بێوار عەبدولعەزیز وتى: "لە پێنج مانگی رابردوودا لە سنوری پارێزگای دهۆک حەوت کەس لە ئاوی ڕوبارەکانى سنورەکەدا خنکاون، تا ئێستا تەرمی دوو کەس نەدۆزراوەتەوە، هەروەها تواندراوە پێنج کەسیش لە خنکان ڕزگار بکرێت". . .