گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’13 بۆ 15 کاتژمێر’’..وەزارەتى کارەبا هەنگاوێک بۆ باشکردنى دۆخى کارەبا رادەگەیەنێت

2021.06.27 - 18:57
App store icon Play store icon Play store icon
’’13 بۆ 15 کاتژمێر’’..وەزارەتى کارەبا هەنگاوێک بۆ باشکردنى دۆخى کارەبا رادەگەیەنێت

ناس کورد-

 

وەزارەتى کارەباى هەرێم رایگەیاند، کاردەکەن بۆ گەڕانەوەی چوار یەکەی بەرهەمێنان لە هەولێر و سلێمانی بەمەبەستى زیادکردنى کاتژمێرەکانى پێدانى کارەبا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وتەبێژى وەزارەتەکە ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، بڕی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان 3350 مێگاواتە، خواست لەسەر کارەبا 4500 مێگاواتە و بڕی 1150 مێگاوات کورتهێنان هەیە.

 

وتیشى، رۆژانە بە تێکرای نێوان (13 بۆ 15) کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەدرێت.

 

وتەبێژى وەزارەتى کارەبا باسى لەوەشکردووە، کار لەسەر گەڕانەوەی چوار یەکەی بەرهەمێنان لە هەولێر و سلێمانی دەکەن، کە توانای بەرهەمهێنانی 400 مێگاوات کارەبایان ھەیە.