گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵوێستێکى توند  لەئێرانەوە لەبارەى دۆسیەى ئەتۆمى: هەرگیز رادەستى ناکەین

2021.06.27 - 18:01
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێکى توند  لەئێرانەوە لەبارەى دۆسیەى ئەتۆمى: هەرگیز رادەستى ناکەین

ناس کورد-

 

سەرۆکى پەرلەمانى ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەى هەرگیز هیچ وێنەیەکى ناو هەندێ لە وێستگە ئەتۆمییەکانى وڵاتەکەى رادەستى نەتەوەیەکگرتووەکان ناکات، بەو پێیەى رێککەوتنى تایبەت بە پشکنینى وێستگەکان لەنێوان هەردوولا بەسەرچووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی میدیاکانى ئێران، محەمەج باقر قالیباف ئەمڕۆ یەکشەممە ئاماژەى بەوەکردووە "رێککەوتنى تایبەت بە پشکنینى وێستەگەکان لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان کۆتایی هاتووە، زانیاریی وێنەی تۆمارکراو رادەست ناکەین و لەلاى ئێران دەمێنێتەوە".

 

ئەو قسانەى قالیباف هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامى دانوستانەکانى ئێران و شەش وڵاتى گەورەى جیهان بۆ زیندوکردنەوەى رێککەوتنى ئەتۆمى 2015، دواى سێ ساڵ لە کشانەوەى ئەمریکا لە رێککەوتنەکە لەسەردەمى ئیدارەى دۆناڵد ترەمپدا.

 

قالیباف وتیشى "دواى کۆتایی هاتنى مۆڵەتى سێ مانگى لەو بارەیەوە، رێککەوتنەکە درێژنەکراوەتەوە و هیچ زانیارییەک رادەستى ئاژانسى نێودەوڵەتى وزەى ئەتۆم نەکراوە".

 

لە نیسانى 2021ەوە دانوستانەکانى ئێران و وڵاتانى خۆرئاوا بەردەوامن بە ئامانجى زیندووکردنەوەى رێککەوتنى ئەتۆمى.  

 

ئەمریکا ئامادەیی خۆى نیشانداوە بۆ بەردەوامیدان بە دانوستانەکان، لەدواى ئەوەى ئیبراهیم رەئیسى بەسەرۆکى نوێی ئێران هەڵبژێردرا. بەپێی راپۆرتەکان هێشتا لەدانوستانەکاندا ناکۆکى هەیە لەسەر پرسە سەرەکییەکان.