گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزیرى دارایى هەوڵێک بۆ هەمەچەشنکردنى داهاتە نانەوتییەکان ئاشکرا دەکات 

2021.06.27 - 17:41
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى دارایى هەوڵێک بۆ  هەمەچەشنکردنى داهاتە نانەوتییەکان ئاشکرا دەکات 

ناس کورد- 

وەزیرى دارایى عێراق ڕایگەیاند، هەوڵى پاڵپشتى کردنى کۆمپانیا حکومییەکان و کەرتى بەرهەمهێنان دەدەن بۆ هەمەچەشن کردنى داهاتى نانەوتى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى ڕاگەیاندنى وەزارەتى دارایى (27ى حوزەیرانى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، عەلى عەلاوى وەزیرى دارایى بەئامادەبوونى ڕاوێژکارى سەرۆک وەزیران و بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى لیژنەى چاکسازى ئابوورى و بریکارى وەزارەتەکانى دارایى و ژمارەیەک لەبەڕێوەبەرە گشتیەکان لەسەر پرسى چاودێرى کردنى چۆنیەتى جێبەجێکردنى کاغەزى سپى چاکسازى سەرۆکایەتى کۆبونەوەیەکى ئەنجامدا.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، پرسەکانى پەیوەست بەخەرجیەکانى حکومەت و هەروەها کەمکردنەوەى بۆشاییەکانى کورتهێنانى بودجەى گشتى بۆ ئاستێکى دڵنیاکەر تاوتوێ کرا.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، کۆبونەوەکە تاوتوێ پاڵپشتى کردنى حکومەتى بۆ کۆمپانیا گشتیەکان کردووە بەتایبەت لەکەرتەکانى بەرهەمهێنان بۆ بەشدارى کردن لەگەشەپێدانى بەروبومى ناوخۆیى.

 

هەر بەگوێرەى ڕاگەیەنراوەکە، لاى خۆیەوە عەلى عەلاوى جەختى لەسەر بەردەوامى هەوڵەکان بۆ زیاترکردنى داهاتە نانەوتیەکان کردەوە و داواشى کردووە خەرجییە داراییەکان کە بارى بودجەى دەوڵەت سەخت دەکات کەم بکرێنەوە ئەوەش بۆ پاڵپشتى کردنى کۆمپانیا گشتیەکان.