گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پەرلەمانتارێکى پارتى زانیاری نوێ لەبارەى بودجە و لێبڕینى موچە ئاشکرا دەکات

2021.06.27 - 16:41
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکى پارتى زانیاری نوێ لەبارەى بودجە و لێبڕینى موچە ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، حکومەت کێشەى داهاتى نەوت و هاتنى پشکى بەغدا و  لێبڕین یەکلایى دەکاتەوە ئینجا پڕۆژە بودجەکە ڕەوانە دەکات، لەبارەى لابردنى لێبڕینیشەوە دەڵێت "گەشبینم بۆ مانگەکانى داهاتوو هەمووشى لانەبرێت ڕێژەکەى کەم بکرێتەوە". 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیزا فەلەکەدین کاکەیى، ئەندامى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى کوردستان، (27ى حوزەیرانى 2021) تایبەت بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند "تا ئێستا پڕۆژە بودجەکە نەگەیشتووەتە پەرلەمان، بەڵام دانیشتنى پەرلەمان بەئامادەبوونى حکومەت لەسەر پرسى دارایى و لێبڕینى موچە ئەنجام دەدرێت". 

 

وتیشى "هەر لەدانیشتنەکەى پەرلەماندا پرسیارى ئامادەکارییەکانى بودجەى هەرێم دەکرێت تا بزانرێت بەکوێ گەیشتووە چونکە کاتەکەشى درەنگى کردووە و گەورەترین بەربەستى ئامادەکردنیشى دیاری نەکردنى میکانیزمى ئەو پارەیەى کە لە بەغداوە دەهات ئەوەش کە بڕیارە بێت ئەوە بودجە نیە و سولفەیە".

 

لەبارەى پەیوەندى لێبڕینى موچە و دواکەوتنى بودجەوە، لیزا کاکەیى وتى "بابەتى لێبڕینى موچە پەیوەندى بەداهاتەوە هەیە، داهاتى نەوت و خاڵە سنوریەکان و ناوخۆییە و گەورەترین بەربەستیش لەگەڵ داهاتى نەوتدا گرێبەستەکانە".

 

لەبارەى دیاریکردنى وادەیەک بۆ ڕەوانە کردنى بودجە، ئەو پەرلەمانتارەى فراکسیۆنى پارتى باسى لەوەش کرد، حکومەت دەیەوێت پێش ڕەوانەکردنى پڕۆژەکە ئەو گرفتانە چارەسەر بکات وەکو داهاتى نەوت و لێبڕینى موچە و کێشە داراییەکان.

 

کاکەیى جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، ڕەوانەکردنى بودجە بۆ پەرلەمان و یەکلاکردنەوەى پەیوەستە بەو بڕە پارەیەى کە لەبەغداوە دێت و چارەسەرکردنى هەندێ گرفتى دارایى تر.

 

لەبارەى دوا هەڵوێستى پارتى بۆ یەکلایى کردنەوەى پرسى لێبڕینى موچەوە، لیزا فەلەکەدین کاکەیى وتى "لەگەڵ ئەوەین چى لەبەرژەوەندى هاوڵاتیاندا بێت ئەوە بکرێت بەڵام دەشبێت دۆخى حکومەتى هەرێم لەبەرچاو بگیرێت" .

 

لەوەڵامى ئەوەى گەشبینە بەلابردنى لێبڕینى موچە کاکەیى وتى "گەشبینم ئەگەر لە 100% لێبڕین نەمێنێت ئەوا بۆ مانگەکانى داهاتوو ڕێژەکەى کەم بکرێتەوە، چونکە جگە لەداهاتى نەوت حکومەت هەوڵى ڕێکخستنەوەى داهاتەکانى دەدات لەخاڵە سنورییەکانەوە".