گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

قەڵادزێ؛ ژنێک ئاگر لەخۆى بەردەدات و لەکاتى کوژاندنەوەیدا پیاوەکەشى دەسوتێت

2019.06.19 - 09:46
App store icon Play store icon Play store icon
قەڵادزێ؛ ژنێک ئاگر لەخۆى بەردەدات و لەکاتى کوژاندنەوەیدا پیاوەکەشى دەسوتێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەوى ڕابردوو ژنێک ئاگرى لەخۆى بەرداوە و پیاوەکەشى لەکاتى هەوڵدانى بۆ کوژاندنەوەى ژنەکەى بەشێکى جەستەى دەسوتێت، پۆلیسیش دەڵێت، هاوسەرى ژنەکە دەستبەسەر کراوە. . شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بەناس کوردی ڕاگەیاند: "کاتژمێر 11ی شەوی ڕابردوو، ژن و پیاوێک کە هاوسەرن گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، بەوتەی خۆی ژنەکە نەوتی کردووە بە جەستەی خۆیدا و ئاگری لەجەستەی بەرداوە و دوای ئەوەی هاوسەرەکەی هەوڵی کوژاندنەوەی داوە بەشێکی جەستەی ئەویش سوتاوە". . وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین وتیشی: "بەگوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی نەخۆشخانەی قەڵادزێ ژنەکە 80% جەستەی سوتاوە و بەهۆی زۆر ڕێژەی سوتاویەکەی ڕەوانەى نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە، هاوسەرەکەشی کاتێ هەوڵی کوژاندنەوەی ژنەکەی داوە هەردوو دەستی بە سوکی سوتاون". . سەبارەت بە هۆکاری ڕوداوەکە شۆڕش ئیسماعیل ئاشکراى کرد، تا ئێستا هۆکاری ڕوداوەکە ڕون نەبوەتەوە، بەڵام هاوسەرەکەی بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 408 لەیاسای توندوتیژی خێزانى ڕاگیراوە. . ئەو ژنەى کە خۆى سوتاندووە، تەمەنی 24 ساڵە و پیشەی ژنی ماڵە، هاوسەرەکەشی تەمەنی 28 ساڵە، دانیشتوی گەڕەکی شەهیدانی شاری قەڵادزێن. . .